شایستە داراییەکانی تواناسازی خەرج دەکرێت
K24 - ھەولێر
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، چەکی شایستە داراییەکانی خوێندکارانی تواناسازی لیستی ژمارە 4 خەرج دەکرێت.
لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: " رۆژی 20 ئەم مانگە چەكی چەکی شایستە داراییەکانی خوێندکارانی تواناسازی لیستی ژمارە (4) كە ژمارەیان 48 خوێندكارە خەرج دەکرێت".
لەو راگەیاندراوەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە خوێندكاران دەكات، ئەگەر خوێندکار ئەگەر خۆی سەردانی وەزارەت دەکات بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانی پێویستە وێنەیەکی رەنگاو رەنگ لە پاسپۆرتی خۆی بھێنێت، ئەگەریش بریکار (وەکیل)ی خوێندکار پێویستە وێنەیەکی رەنگاو رەنگی بریکارنامە (وەکالەی گشتی) بڕواپێکراو بێت و ساڵی (2016) بۆی (مێدق) کرابێت، لەھەمان کاتدا پێویستە بڕیکار وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ لە ناسنامەی باری شارستانی، یان ڕەگەزنامەی ئێراقی لەگەڵ خۆیدا بھێنێت".
دەقی راگەیاندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا
لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەرجەم ئەو خوێندکارانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکات، کە ناویان لە لیستی ژمارە (4)ی ساڵی (2016)ی ھاوپێچدا ھاتوە و، ژمارەیان (48) خوێندکارە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 20/11/2016 سەعات (10)ی سەرلەبەیانی خۆیان یان بریکارەکانیان (وەکیل) سەردانی خاتو (ئەمیرە گاھر عبداللە) لە ژوری ژمارە (٨٧) لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی سەرفکردنی شایستە داراییەکانیان، دواکات بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 1/12/2016 دەبێت.
تێبینی:
1.خوێندکار ئەگەر خۆی سەردانی وەزارەت دەکات بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانی پێویستە وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ لە پاسەپۆرتی خۆی بھێنێت.
- بریکار (وەکیل)ی خوێندکار پێویستە وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگی بریکارنامە (وەکالەی گشتی) بڕواپێکراو بێت و ساڵی (٢٠١٦) بۆی (مێدق) کرابێت، لەھەمان کاتدا پێویستە بڕیکار وێنەیەکی ڕەنگاو ڕەنگ لە ناسنامەی باری شارستانی، یان ڕەگەزنامەی ئێراقی لەگەڵ خۆیدا بھێنێت.
3.پێویستە بریکار (وەکیل)ی خوێندکار یان خوێندکارەکە کە خۆی سەردانی وەزارەت دەکات، پێویستە زنجیرەی ناوی خوێندکار وەک لە لیستی ھاوپێچدا نوسراوە بزانێت.
4.چەکی سەرفکردنی شایستە داراییەکان تەنھا لەبانکی کوردستانی نێودەوڵەتی/ لقی پێشەوا بەرامبەر ھۆتێل چوار چرا، یان لقی سەرەکی لەشەقامی گوڵانی تەنیشت سوفی مۆڵ لەشاری ھەولێر بەکاش دەدرێت.
5.تکایە بەھیچ شێوەیەک سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مەکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانی تواناسازی، چونکە چەکی پارە لە ناو دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.