شوفێرێكى دڵخۆشبه
ئه‌م خاڵانه ئه‌ته‌كێتى شوفێرى راسته‌قينه‌ن
K24- هه‌ولێر
ئه‌ته‌كێتى لێخۆرينى ئۆتۆمبێل، په‌يوه‌سته به چه‌ند ياساييه‌كى بنه‌ڕه‌تى ئه‌خلاقى، كه زۆرجار مرۆڤ به جێبه‌جێنه‌كردنيان، له‌ناو شه‌قامه‌كاندا رووبه‌ڕووى ده‌يان گرفتى جۆراو جۆر ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت، له‌كاتى لێخورينى ئۆتۆمبێل دڵخۆشبيت و چێژ له لێخورێن وه‌رگريت و دووربيت له هه‌ر رووداوێكى نه‌خوازراو، ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه ره‌چاو بكه:-
- رێزگرتن له‌و كه‌سانه‌ى ده‌په‌ڕنه‌وه: هه‌ميشه به ورياييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكه كه ده‌يانه‌وێ له شه‌قامه‌كاندا بپه‌ڕنه‌وه، بێگومان ئه‌م جۆره ره‌وشته وا ده‌كات خه‌ڵكى وا هه‌ست بكه‌ن تۆ كه‌سێكى مرۆڤ دۆستى و مرۆڤت خۆشده‌وێت.
- هه‌وڵبده پابه‌ندى رێنماييه‌كانى هاتوچۆبيت و سه‌رپێچى نه‌كه‌يت: به‌تايبه‌تى ئه‌و تابلۆيانه‌ى كه له‌سه‌ر شۆسته‌كاندا داندراون، هه‌مووى له‌پێناوى خزمتكرن و سه‌لامه‌تى تۆى شوفێره.
- نێوانێك بده به ئۆتۆمبێه‌كانى پێشخۆت: له‌كاتى لێخوڕيندا، بۆ ئه‌وه‌ى تووشى هيچ رووداوێكى هاتوچۆ نه‌بيت، با نێوان ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلكه‌ى پێشت 4 بۆ 5 مه‌ترێك بێت.
- له‌گڵۆپى زه‌رد بوه‌سته: كاتێك بينيت گڵۆپى ترافيك ره‌نگى زه‌رد بوو، هه‌وڵمه‌ده زياتر پێ له‌پايده‌رى به‌نزين بنێيت بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ترافيكه ده‌رچيت، چونكه ره‌نگه له‌و ساته‌ى پێى ده‌گه‌يت گڵۆپه‌كه ببێته سوور، به‌مشێوه‌يه ره‌نگه دووچارى رووداوى هاتوچۆبيت.
- ده‌نگى ته‌سجيلى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌رز مه‌كه‌وه: به‌شێوه‌يه‌ك خه‌ڵكى ده‌وروبه‌رت بێزار بكه‌يت، چونكه مه‌رج نييه هه‌موو كه‌سێك هه‌مان حه‌زو ئاره‌زووى تۆى هه‌بێت، به‌مشێوه‌يه ئازادى كه‌سانى ديكه پێشه‌ل ده‌كه‌يت.
- لێبورده‌و ئارمگربه: ئه‌گه‌ر شوفێرى ئۆتۆمبێلێك هه‌ڵه‌يه‌كى به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدايت، هه‌وڵبده دان به‌خۆتدابگريت و توڕه‌ييه‌كه‌ت بخۆره‌وه و هێمن و له‌سه‌رخۆبه، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌يت ياخود كاردانه‌وه‌ت به‌رامبه‌رى هه‌بێت، ره‌نگه ئاكامه‌كه‌ى به شه‌ڕى نێوانتان كۆتايى پێ بێت، كه‌سايه‌تيت بخه‌يته ژێر پرسيارى ئه‌وانى ديكه‌وه.
سه‌رچاوه: سايتى الرجل