وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان داوای قه‌ره‌بووی 1.5 ملیار دینار له NRT ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه له ته‌له‌ڤزیۆنی NRT و به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانیش، كه له سه‌ر سایتی وه‌زاره‌ته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، داوای بڕی 1.5 ملیار دینار له‌و ته‌له‌ڤزیۆنه ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه "به ئه‌نقه‌ست" داتا و ژماره‌ی له باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش زیانی به وه‌زاره‌ته‌كه گه‌یاندووه.
سامانه سرووشتییه‌كان، وێڕای ئاراسته‌كردنی هۆشدارییه‌كی یاسایی له رۆژی 10ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر، بۆ كه‌ناڵه‌كه، ئه‌مڕۆ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه تۆماركردووه و به بڕی یه‌ك ملیار و 5 سه‌د ملیۆن دینار داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، پێشتر داوایان له‌و كه‌ناڵه‌كردووه، داوای لێبوردن له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و حكوومه‌ت بكات و مۆڵه‌تی 3 رۆژیشیان پێیداوه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره و داتاكان راستبكاته‌وه.
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان راشیگه‌یاندووه، له هۆشدارینامه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌یان روونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و سێ رۆژه‌دا، ژماره‌كان راستنه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا رێكاری یاسایی توندی دیكه ده‌گرنه‌به‌ر.
وه‌ك له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، وه‌زاره‌تی سامانه، رۆژی 16/11/2016، داوای یاسایی له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه تۆماركردووه و به بڕی یه‌ك ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دینار، داوای قه‌ربووكردنه‌وه‌ی كردووه،
پێشتریش وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، له باره‌ی ئه‌و راپۆرتانه له كه‌ناڵه‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، دوو روونكردنه‌وه‌ی دیكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.

