هانده‌رانی ریال مه‌درید هه‌واڵێكی شۆك و ناخۆشیان پێگه‌یشت
4 ئه‌ستێره‌ی دیاری شایانه، بۆ یاری دێربی مه‌درید ئاماده نین
یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌لڤارۆ مۆراتای له یاری دێربی مه‌درید راگه‌یاند، جیا له‌مه‌ش باس له دووركه‌وتنه‌وه‌ی 3 یاریزانی دیكه‌ش ده‌كرێت؟
كارگێری یانه‌ی شایانه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاندووه كه ئه‌لڤارۆ مۆراتا ناتوانێت له یاری دێربی مه‌درید له لالیگا ئاماده‌بێت.
له به‌یاننامه‌كه‌ی شایانه‌كان هاتووه، له ئه‌نجامی پشكنینه پزیشكیه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه مۆراتا پێكانی له به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی هه‌یه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئه‌و هێرشبه‌ره مانگێكی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی له پێكانه‌كه‌ی چاك ببێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن، به‌مهۆیه‌وه مۆراتا ده‌چێته ریزی پێكراوه‌كانی یانه‌كه‌ی كه بریتین له هه‌ریه‌كه له پێپی، كاسمیرۆ، مۆدریچ و تۆنی كرووس.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی، ئاسی ئیسپانیا، كه‌ریم بێنزیماش بۆ یاری دێربی مه‌درید ئاماده نییه، بۆیه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه زینه‌دین زێدان له شوێنی بێنزیما یاری به لوكاس ڤازكێز بكات.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ، له یاریگه‌ی ڤیسێنتی كالدیرۆن، یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ركابه‌ری بكات.