به‌ڤيديۆ.. خێراترين رێكخه‌رى قژ له‌جيهاندا بناسه
درێژى نينۆكه‌كانى 10 سانتيمه‌تره
K24- هه‌ولێر
وه‌ك زانراوه قژ، رۆڵێكى سه‌ره‌كى هه‌يه له به‌خشينى جوانى مرۆڤ، به‌تايبه‌تى بۆ خانمان، زۆرجاريش به‌هۆى شاشى قژه‌كانييانه‌وه، رێكخستن و داهێنانى ئه‌سته‌مه و كاتێكى زۆرى ده‌وێت، هه‌ر بۆيه خانمان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رووده‌كه‌نه ئارێشگاكان.
ئانا ميكالۆفا، خاوه‌نى يه‌كێك له ئارێشگاكانى وڵاتى رووسيايه، رێكۆردى له رێكخستنى قژى خانمان شكاندووه، ئه‌ميش به‌هۆى نينۆكه‌كانييه‌وه‌يه كه درێژى 10 سانتيمه‌تر ده‌بێت.
ئه‌م خانمه، له‌ئاهه‌نگێكى جيهانى له‌شارى سان پترسبۆرگى رووسيا، نازناوى خێراترين رێكخه‌رى قژى له‌جيهاندا وه‌رگرت، ئه‌ميش به‌هۆى رێكخستن و ديزانينكردنى قژى چوار كچ بوو، هه‌روه‌كو له‌م گرته ڤيديۆيه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، چاوه‌كانى به‌ستووه‌ته‌وه به‌ده‌ست و په‌نجه‌كانى، قژى هه‌رچواريان له‌ماوه‌يه‌كى زۆر كه‌مدا رێكده‌خات.
سه‌رچاوه: روسيا اليوم