ریكی مارتن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕه كوردێكدا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ریكی مارتن، هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی جیهانی، له په‌خشی راسته‌وخۆ و له به‌رنامه‌ی "The Ellen DeGeneres"، هاوسه‌رگیری خۆی له‌گه‌ڵ كوڕه هونه‌رمه‌ندێكی كوردی رۆژئاوای كوردستان، ئاشكرا كرد.
ئه‌و كوره كورده ناوى جوان يوسفه، له‌دایكبووی ته‌ل شه‌عیری قاميشلۆیه 32 ساڵه و له سوید گه‌وره بووه، به‌ڵام له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه و پێشانگایه‌كی هونه‌ری شێوه‌كاری كردووه و تابلۆكانی له‌وێ نمایشكردووه..
ریكی مارتن له باره‌ی ئه‌و كوڕه، كه چه‌ند جارێك به‌یه‌كه‌وه له كه‌نار ده‌ریا بینراون، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و سه‌رسامه به كاره هونه‌رییه‌كانی و له‌گه‌ڵ بینینیشیدا، ئه‌و كوڕه‌ی خۆشویستووه و دواتریش له‌گه‌ڵی دانیشتووه و داوای هاوسه‌رگیری لێكردووه، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و كوڕه به داواكه‌ی رازیبووه.
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ریكی مارتن، كه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی پۆرتۆریكۆیه و ئه‌ستێره‌ی پۆپه له‌گه‌ڵ جوان یوسف، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژی 30ی ئادار/ مارسی 2016، له ساوپاولۆی به‌رازیڵ.