خانمان نه‌كه‌ن ئه‌م كارانه له‌نێو فڕۆكه‌دا ئه‌نجام بده‌ن
ده‌بێته هۆى هه‌راسانكردنى كه‌سانى ده‌وروبه‌رت
K24- هه‌ولێر
ئه‌نجامدانى گه‌شتى ئاسمانى، يه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ى مرۆڤ هه‌ست به ئاسووده‌يى و ئارامى و گۆڕينى كه‌شوهه‌وا ده‌كات، به‌جۆرێك وا ده‌كات مرۆڤ دووربكه‌وێته‌وه له‌جه‌نجاڵى و كاره رۆتينييه‌كانى رۆژانه‌ى.
ماڵپه‌ڕى (السيدتى) بڵاويكردووه‌ته‌وه، چه‌ند كار‌و ره‌فتارێكى نه‌شياو و نه‌گونجاو هه‌ن هه‌ندێك له ئافره‌تان له‌نێو فرۆكه‌دا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن كه ده‌بێته هۆى نيگه‌رانى سه‌رنشينه‌كانى ديكه، له‌گرنگترينيان ئه‌مانه‌ن:
- نينۆككردن: راسته مرۆڤ پێويسته نينۆكى خۆى بكات، به‌ڵام له‌نێو فرۆكه‌دا، كارێكى نه‌شياوه‌و ده‌بێته هۆى هه‌راسان كردنى ئه‌وانى ديكه.
- بنێشت خواردن: رێگريت لێ ناكرێت بنێشت نه‌خۆيت، به‌ڵام له‌كاتى جوينيدا هه‌وڵبده ده‌نگى نه‌يه‌ت، چونكه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى بێزاركردنى كه‌سانى ديكه.
- گۆڕين دايبى منداڵان له‌سه‌ر مێزى نانخواردن: به‌شێك له‌خانمان بۆ گۆڕينى دايبى منداڵه‌كه‌يان، په‌ناده‌بنه به‌ر مێزى نان خواردن بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌يان له‌سه‌ر دابنێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته بێزاركردنى ستافى خزمه‌تگوزاره‌كانى نێو فرۆكه، بۆيه له حاڵه‌تێكى ئاوادا پێويسته بزانيت شوێنى تايبه‌ت ته‌رخان كراوه بۆ گۆڕينى دايبى و پرسيار له‌ستافى نێو فرۆكه‌خانه بكه شوێنه‌كه‌ت نيشانبدات.
- پێدانى شير به‌منداڵ: رێگه پێدراوه له‌نێو فرۆكه‌دا شير به‌منداڵه‌كه‌ت بده‌يت، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانيت له‌و حاڵه‌ته‌دا پێويسته بچيته كورسى دواوه، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته هۆى بێزارى كه‌سانى ديكه.
- قسه‌كردن به‌ده‌نگى به‌رز: به‌تايبه‌تى ئه‌و دايكانه‌ى منداڵيان له‌گه‌ڵدايه، ده‌نگيان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌يان، ياخود به‌يه‌كه‌وه به‌ده‌نگى به‌رزه‌وه پێده‌كه‌نن، ده‌بێته هۆى هه‌راسان كردنى كه‌سانى ديكه.
- پێدانى خواردنى قورس به‌منداڵ: هه‌ندێك له خانمان، هه‌ست به شه‌رمه‌زارى ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌جارێك زياتر داواى خواردن له‌ستافى نێو فرۆكه بكات بۆ منداڵه‌كانى، بۆيه هه‌ڵده‌ستێت، به‌هێنانه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و خواردنانه‌ى كه له‌گه‌ڵ خۆى هێناويه‌تى، كه ره‌نگه خواردنه‌كان ته‌ندروست نه‌بن بۆ نێو فڕۆكه و ببێته هۆى رشانه‌وه‌ى منداڵه‌كانى، بۆيه واباشتره داواى خواردن بكه‌يت و شه‌رم نه‌كه‌يت.
- ماكياژكردن: به‌شێك له‌خانمان له‌كاتى نيشتنه‌وه‌ى فرۆكه، راسته‌وخۆ ماكياژه‌كان ده‌رده‌كه‌ن و ماكياژ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ماكياژكردن، به‌جۆرێك ره‌نگه ببێته هۆى هه‌راسان كردنى كه‌سانى ديكه، بۆيه باشتره ئه‌م كاره نه‌كه‌ن.