سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: ئێمه رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌يمانان و عێراق هه‌يه و ئه‌و هێڵه‌ى به‌رگرى پێش رزگاركردنى مووسڵ هه‌يه و پێشمه‌رگه‌ى تێدايه گفتوگۆى له‌سه‌ر ناكرێت
K24 – هه‌ولێر:
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆك بارزانى گوتيشى: ئێمه رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌يمانان و عێراق هه‌يه و ئه‌و هێڵه‌ى به‌رگرى پێش رزگاركردنى مووسڵ هه‌يه و پێشمه‌رگه‌ى تێدايه، ئه‌وه به هيچ شێوه‌يه‌ك گفتوگۆى له‌سه‌ر ناكرێت و ئێمه جارێكى ديكه ناهێڵين ئێوه ئاواره ببنه‌وه و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى كراوون و ئه‌وه‌شى ده‌كرێت ده‌بێت چاره‌نووسى ئێوه زامن بكات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له سه‌ره‌تاى هاتنى داعشدا به‌شێك هاوكارى داعشيان كرد و بوونه چاوساغى، ئێستا ئه‌وانه‌ى به ناوى ئاواره رووده‌كه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ى پێشمه‌رگه رزگاريكردوون، ئه‌وا به دڵنياييه‌وه به هيچ شێوه‌يه‌ك رێگه ناده‌ين و ئه‌وانه‌ى بوونه شه‌ريكى تاوانى داعش ده‌بێت باجى ئه‌و تاوانانه بده‌ن.
سه‌رۆك بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌وانه‌ى ده‌ستدرێژى و تاوانيان له دژى كچانى ئێمه ئه‌نجامداوه له هه‌ر كوێ بن ده‌بێت باجى ئه‌و تاوانانه بده‌ن و تۆڵه‌يان لێده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان روويكرده ئه‌و رێكخراوانه‌ى كورد تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به تۆڵه‌كردنه‌وه، گوتى: ئه‌وان هه‌رچۆن بيرده‌كه‌نه‌وه ئاساييه، به‌ڵام ئه‌وه سياسه‌تى ئێمه‌يه و ئێمه به هيچ شێوه‌يه‌ك رێگه به تاوانباران ناده‌ين به ناوى ئاواره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌رێمى كوردستان زياتر له يه‌ك مليۆن و نيو ئاواره‌ى له خۆ گرتووه، ئه‌وه بۆ له‌به‌رچاو ناگرن.
سه‌رۆك بارزانى باسى له‌وه‌شكرد، كاتێك رژێمى به‌عس رووخا وتمان ئيدى رزگار بووين، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ى نه‌برد، ئه‌نسارولئيسىلام و قاعيده په‌يدا بوون و پاشان كابرايه‌ك له سه‌ر حسابى كورد بووه حاكم له به‌غدا به‌ڵام چاوى له‌وه بوو فڕۆكه‌ى ئێف شازده‌ى بۆ بێت بۆ ئه‌وه‌ى بۆردومانى ئێمه بكات و دواى ئه‌ويش داعش هات، به‌ڵام ئێمه چيديكه رێگه به‌وه ناده‌ين پيلانى دوژمنان سه‌ربگرێت.
له‌م لینكه‌وه ده‌توانن بینه‌ر و گوێگری گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بن.