فراكسيۆنى پارتى بۆ گۆڕان: هەتا دەتوانن جنێو بدەن و هەڵپەڕن
فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له پهرلهمان، له راگهيهندراوێكدا وهڵامى بهياننامهى دوێنێى بزوتنهوهى گۆڕانى داوهتهوه.
K24 – ههولێر:
فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له پهرلهمان، له راگهيهندراوێكدا وهڵامى بهياننامهى دوێنێى بزوتنهوهى گۆڕانى داوهتهوه.
له راگهيهندراوهكهيدا، فراكسيۆنى پارتى رايگهياندووه، گۆڕان بە هیچ شێوەیەك ئەو مافەی نییە بەناوی گەلی كوردستانەوە بدوێت.
ههروهها هاتووه: گۆڕان نوێنەرایەتیی ڕەوتێكی فیكریی فەوزەوی و تێكدەر دەكات و قوتابیی ئەو كەسەیە كە تەنیا بیر لە تێكدانی ڕەوشی سیاسیی كوردستان و ئاسوودەیی خەڵك دەكات.
دهقى راگهيهندراوهكه:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارلەمانی كوردستان، لە وەڵامی بەیاننامە پڕ لە هیستریاكەی ڕۆژی پێنجشەممە 17-11-2016ـی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیێنین، گۆڕان بە هیچ شێوەیەك ئەو مافەی نییە بەناوی گەلی كوردستانەوە بدوێت و بەناوی خەڵكی سەربەرزی كوردستان و چینوتوێژ و هاووڵاتیان قسە لەسەر چارەنووس و ئاییندە و پرسە سیاسییەكان بكات.
گۆڕان نوێنەرایەتیی ڕەوتێكی فیكریی فەوزەوی و تێكدەر دەكات و قوتابیی ئەو كەسەیە كە تەنیا بیر لە تێكدانی ڕەوشی سیاسیی كوردستان و ئاسوودەیی خەڵك دەكات. شاگردی ئەو كەسەن كە هانی لایەنگرانی داوە تەقە لە كونسوڵخانەكان بكەن و ئەندازیاری بیانی بڕفێنن و داهێنەری جنێوفرۆشی و ئیرهابی فیكرییە لەناو كورددا. ئەو ڕەوتە بە هیچ شێوەیەك مافی ئەوەی نییە ببێتە دەمڕاست و نوێنەری گەلی كوردستان، ئەو گەلەی سیمبوڵی پێكەوەژیان و ئازادیخوازی و تێكشكاندنی تیرۆر و دیكتاتۆرییە.
پێویستیش ناكات موزایەدە بكەن و خۆتان بكەن بە نوێنەری مووچەخۆر و مامۆستایانی كوردستان. مەبەست لە تێكدەر و ئاژەوەچی و جنێوفرۆش تەنیا ئێوەن كە كوردستان و یەكڕیزیی گەلی كوردتتان تێكداوە. بۆیە دووپاتی دەكەینەوە كە ئێوەی شاگردی جنێوفرۆش و دیلكوژ و هاندەر بۆ كوشتنی كونسوڵەكان، هەتا دەتوانن جنێو بدەن، هەڵپەڕن، ئیرهابی فیكری بڵاو بكەنەوە. چونكە ئەمە پیشەی خۆتانە و ناتوانن خەڵكی سەربەرزی كوردستان پەلكێشی نامەسئولیی خۆتان و هزری تێكدەرانەتان بكەن.
باسی یەكڕیزیی دەكەن؟ هەر ئێوە و مامۆستاكەتان بوو حزبێكی گەورە و تێكۆشەرتان لەت كرد، ئێستایش خەریكی خواردنی سەری یەكتر و پیلانگێڕانن لەدژی یەكتری. یەكڕیزیی گەلی كوردستان كاری ئێوە نییە. جنێوفرۆشی و ئیرهابی فیكری و تێكدان ئەو ئەخلاقەیە لەسەری پەروەردە كراون و دوور و نزیك پەیوەندی بە بەها بەرزەكانی گەلی كوردستانەوە و داوا ڕەواكانی خەڵكی كوردستان و مووچەخۆر و مامۆستایان نییە.
دەرفەتتان پێدرا مەدەنی بن و هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و زیاتر لە حەقی خۆتان لە حكوومەت و پارلەمان بەشتان برد، بەڵام ناپاكیتان لە تەوافوق و پڕۆسەی سیاسی كرد و یاریتان بە ئاسوودەیی خەڵك و دامودەزگاكانی هەرێم كرد. كە تەپوتۆزی ئیرهابە فیكرییەكەتان لە سلێمانی نیشتەوە ئەو كات بۆ خەڵكی شاری هەڵمەت و قوربانی ڕوون دەبێتەوە كە چیتان كردووە و چۆن یاریتان بە چارەنووسی گەل كردووە.
بۆشتان نییە ناوی پێشمەرگە و شنگال بهێنن، ئەوەی لەسەر تێكدان و ڕق و دووبەرەكی و ناپاكی پەروەردە كرابێت بە هیچ شێوەیەك ناتوانێ هاوسۆزی نەهامەتی و ئازاری كوردستان و شنگال بێت. گەلی كوردستان خۆڕاگر بوو، پێشمەرگە مەردانە تۆڵەی شنگالی كردەوە و ئەفسانەی داعشی شكاند، بەڵام ئێوە چیتان كردووە بۆ پێشمەرگە و شنگال؟ ئەوە سەركەوتنی پێشمەرگەیە ئێوەی تەنگاو كردووە و تووشی هیستریا بوون.
لە كۆتاییدا دەڵێین گەلی كوردستان لەسەر ڕێگەی خۆی بەردەوام دەبێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ سەركەوتن و شكۆ تۆمار دەكات و پاڵپشتی پێشمەرگە و بەها و ئامانجە بەرزەكان دەبێت. ئێوەی پەروەردەی مەدرەسەكەی ڕق و تێكدانی گۆڕانیش هیچتان لەدەست ناكەوێت جگە لە جنێو و هەڵپەڕین.
فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارلەمانی كوردستان
18ـ11ـ 2016