به‌ وێنه‌: كورته‌باڵاترین بووك و زاوا له‌ جیهاندا

K24 – هه‌ولێر

زۆربه‌ی خه‌ڵك خه‌ون به‌ گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ند ده‌بینن، به‌ڵام ئه‌م بووك و زاوایه،‌ كورته‌باڵاترینن له‌ جیهاندا هه‌رگیز هیوای شتێكی ئه‌وها ناخوازن.

هه‌ر دوو هاووڵاتی كورته‌باڵای به‌رازیلی، بێلۆڤیدس پائولۆ و كاتیوسیا هۆشینۆ بوونه‌ كورته‌باڵاترین ژن و مێرد له‌ جیهاندا و  پێكه‌وه‌ 181.41 سه‌نتی مه‌تر به‌رزن.

هه‌ردوو ژن و مێرد هه‌شت ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ سوشیاڵ میدیا یه‌كتریان ناسی و له‌ له‌نده‌ن زه‌ماوه‌ندیان كرد.

به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یل، له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا رایانگه‌یاند: "هیوادارین پێوه‌ری نوێمان هانده‌رێك بێت بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی جیهان كه‌ جیاوازییه‌ فیزیكییه‌كانی وه‌ڵا بنێن و پێویسته به‌ یه‌كسانی له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو كه‌سێك مامه‌ڵه‌ بكرێت".

به‌هۆیه‌وه‌ ناویان چووه‌ كتبێبی جیهانی گینس و به‌ كورته‌باڵاترین ژن و مێرد له‌ جیهاندا تۆمار كراون‌.