هاوشاره‌داری ئاگری به ساڵێك و سێ مانگ زیندانی سزا درا
K24 – هه‌ولێر
دادگایه‌كی توركیا له باكووری كوردستان سزای زیندانیكردنی ساڵێك و سێ مانگ به‌سه‌ر سری ساكك هاوشاره‌داری ئاگری سه‌پاند.
سری ساكك رۆژی حه‌وتی حوزه‌یرانی 2015 به‌ر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا به هۆی گوتارێك له "میتینگی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی" له ناوچه‌ی بایه‌زید به "سوكایه‌تیكردن به نه‌ته‌وه‌ی تورك" و "پروپاگه‌نده بۆ په‌كه‌كه" تۆمه‌تبار كرا و له دانیشتنی دووه‌می دادگا به ساڵێك و سێ مانگ زیندانیكردن سزا درا.
ده‌سته‌ی دادگا، هاوشاره‌داری ئاگری له تۆمه‌تی "سووكایه‌تیكردن به ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا" بێبه‌ری كرد، به‌ڵام به تۆمه‌تی "پروپاگه‌نده بۆ په‌كه‌كه" به ساڵێك و سێ مانگ زیندانی سزای دا و پارێزه‌ره‌كه‌ی ده‌توانێ دوای پێداچوونه‌وه به كه‌یسه‌كه بكات.
هه‌ر پاش بڕیاری دادگا، ساكك له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسی: "ئه‌مڕۆ به‌هۆی لێدوانێك بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ری، به ساڵێك و سێ مانگ زیندانی سزا درام. له چاو ئه‌و زۆردارییه كه هه‌یه، ئه‌م سزایه هیچ نییه".
سری ساكك ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له له 30 ئاداری 2014 زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی شاری ئاگری و ده‌وروبه‌ری به‌ده‌ستهێنا. به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ئاكه‌په، زیاتر له 10 جار ده‌نگه‌كان هه‌ڵبژێردرانه‌وه، به‌ڵام ساكك هه‌ر یه‌كه‌م ده‌رچوو.
له ئه‌نجامدا به‌هۆی سكاڵای ئاكه‌په، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دووباره كرایه‌وه، ئه‌مجاره ساكك ده‌نگێكی زیاتر له جاری یه‌كه‌م به‌ده‌ستهێناو بووه شاره‌داری ئاگری.
Bugün barışı ve çözümü çare gören bir konuşmamdan ötürü 1 yıl 3 ay ceza aldım.Bukadar zalimliğin yanında elbette bu ceza devede kulak kalır
— sırrısakık (@sakiksirri) November 17, 2016