نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: له مووسڵه‌وه 60 هه‌زار كه‌س روويان له هه‌رێم كردووه
ژمارەی ئاوارەکانی شاری موسڵ گەیشتووەتە شەست هەزار کەس.
K24 – هه‌ولێر:
ژمارەی ئاوارەکانی شاری موسڵ گەیشتووەتە شەست هەزار کەس.
رێکخراوەکانی هاریکاری مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویانکردووەتەوە، لەوەتەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ، نزیکەی 60هەزار کەس ئاوارەی کەمپەکانی خازر و حەسەن شام بوونە.
لەلایەکی دیکەوە UN روونیکردەوە، ژێرخانی زۆربەی ئەو ناوچانەی کە ئازادکراون لە موسڵ خاپور کراون و چەندین هاووڵاتی لەناو ئەو گەڕەکانەدا گیریان خواردووە و بە دەردی کەمی خۆراک و کەمی پێداویستی تەندروستی دەناڵێنن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ پێشڕه‌وی هێزه عێراقیییه‌كان گه‌یشتووه‌ته هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی وه‌حده و عه‌ده‌ن.
له لایه‌كیدیكه‌وه هێزه عێراقییه‌كان گوندی عومه‌ر كانيان له ده‌روروبه‌ری شاری نه‌مرود له باشووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، چه‌كدارانی داعش له هه‌ندێ گه‌ڕه‌كی موسڵ بۆردومانی هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوونه.
شه‌ڕى رزگاركردنى مووسڵ له 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى رابردوو ده‌ستيپێكردووه.
ئه‌مڕۆ ئه‌و پرسه سه‌ربازييه فراوانه كه به به‌شدارى سه‌رجه‌م هێزه عێراقييه‌كان و پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت پێى نايه مانگى دووهمييهوه.