پارتی هۆشداری له به‌لاڕێدابردنی رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كان ده‌دات
"ئومێده‌وارین ره‌چاوی ئه‌و تهعهدودییه بكرێت كه بووه به سیمای كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان"
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، رایگه‌یاند، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌وان بڕیاره سبه‌ینێ خۆپیشاندان و رێپێوان له شاری سلێمانی ئه‌نجام بدرێت و هاوكات پاڵپشتی خۆیشیان بۆ داواكارییه ره‌واكانی خه‌ڵكیش نیشانداوه.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌دات، كه لایه‌نێكی سیاسی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه ده‌كات، تاكو رێڕه‌وی خۆپیشانده‌ران بۆ مه‌رامی سیاسی خۆی بگۆڕێت.
گوته‌بێژی سه‌ركردایه‌تی پارتی راشیگه‌یاند، ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ناڕه‌زایی خه‌ڵك یه‌كه‌مجار نییه و بهرهنجامهكهشی رووداوی نه‌خوازراو و كاره‌سات بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، وێڕای ده‌ربڕینی پاڵپشتی خۆیان بۆ داوا ره‌واكانی خه‌ڵك، سه‌رنجی هه‌موولایه‌كیش راده‌كێشێت به‌وه‌ی دووربكه‌ونه‌وه له بارگاویكردنی ره‌وتی خۆپیشانده‌ران به "ئه‌جندای نامۆی سیاسی و گرژكردنی شه‌قامی شار" و ده‌ڵێت: "ئه‌م كاره زیان به هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌منیه‌تی شاریش تێكده‌دات".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئومێده‌وارین ره‌چاو ئه‌و تهعهدودییه بكرێت كه بووه به سیمای كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان و دیاره پاراستنیشی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌ڤاڵانمان له یهكێكتی نیشتمانی كوردستان و، ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار".