کوردستان24 پەیوەندی لەگەڵ 3 رۆژنامەنووسی لە لیبیا پچڕاوە

K24 - ھەولێر

ماوەی24 کاتژمێرە کوردستان24، پەیوەندی لەگەڵ سێ رۆژنامەوانی خۆی لە لیبیا نەماوە.

لە ماوەی24 کاتژمێری رابردوودا ھەر یەک لە پەیامنێرمان ھونەر ئەحمەد، وێنەگرانمان ئەحمەد دڵشاد و بڵند عەلی کە بۆ وێنەگرتنی بەرنامەی پەیامنێری بێ سنوور لە لیبیان ھیچ پەیوەندییەکیان بە ناوەندی کوردستان بیست و چوارەوە نەماوە.

ئەم تیمەی كوردستان24، بە ھەماھەنگی لەگەڵ باڵوێزخانەی لیبیا لە بەغدا و لایەنە فەرمییەکان چوونەتە ئەو وڵاتە.

بەڕێوەبەرایەتی کوردستان24، لە ھەوڵی بەردەوام دایە بۆ زانینی شوێنی تیمەکەی و بۆ ئەم مەبەستە لە پەیوەندی بەردەوام دایە لەگەڵ باڵوێزخانەی لیبیا لە بەغدا و وەزارەتی دەرەوەی عێراق.