هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌چنه ناو شارۆچكه‌یه‌كی باكووری ره‌ققه
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات چوونه ناو سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی تل سه‌مین له باكووری ره‌ققه، پاش ئه‌وه‌ی ئابڵۆقه‌یان دابوو.
ئۆپه‌راسیۆن توڕه‌یی فورات بۆ كۆنترۆڵكردنی ره‌ققه رۆژی پێنجی تشرینی دووه‌م به به‌شداری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد و تا ئیستا چه‌ندین ناوچه‌یان له باكووری ره‌ققه كۆنترۆڵ كردووه و نزیكی پایته‌ختی دیفاكتۆی داعش بوونه.
له ڤیدیۆی دووه‌مدا، شه‌ڕڤانان ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی داعش داده‌گرن، یه‌كێكیان هاوار ده‌كات ئاگری تێ به‌رده‌ن.