تيمه‌كه‌ى كوردستان 24 له ليبيا رزگار كران
تيمه‌كه‌ى كوردستان 24 له ليبيا به هه‌وڵى حكومه‌تى ليبيا رزگاركران.
K24 – هه‌ولێر:
تيمه‌كه‌ى كوردستان 24 له ليبيا به هه‌وڵى حكومه‌تى ليبيا رزگاركران.
ئه‌و تيمه‌ى كوردستان 24 به مه‌به‌ستى رووماڵى قه‌يرانى ليبيا روويان له‌و وڵاته كردبوو، به هه‌وڵى حكومه‌تى ليبيا رزگاركران.
به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ليبيا تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، تيمه رۆژنامه‌وانييه‌كه‌ى كوردستان 24 به هه‌وڵى حكومه‌ت رزگار كراوون.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ليبيا له رێگه‌ى دانووستانى چڕوپڕه‌وه توانيويانه تيمه رۆژنامه‌نووسييه‌كه‌ى كوردستان 24 له ده‌ست رفێنه‌ره‌كانيان رزگار بكه‌ن.
تيمه‌كه‌ى كوردستان 24 كه له په‌يامنێرێك و دوو وێنه‌گر پێكهاتبوو، زياتر له 30 كاتژمێر په‌يوه‌ندييان به نووسينگه‌ى سه‌ره‌كى كوردستان 24ه‌وه پچڕاوه و دواتر ده‌ركه‌وت له لايه‌ن گرووپێكى چه‌كداره‌وه رفێندراوون.
جێى ئاماژه‌يه له ئاستى هه‌رێمى كوردستاندا لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له فراكسيۆنه كوردييه‌كان و چه‌ندين رێكخراوى تايبه‌ت به داكۆكيكردن له مافى رۆژنامه‌نووسان له ئاستى ناوخۆ و جيهانييدا له په‌يوه‌نديدا بوون له پێناو پاراستنى ژيانى تيمه‌كه‌ى كوردستان 24 و رزگاركردنيان.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ليبيا و كونسوڵخانه‌ى ئه‌و وڵاته له به‌غدا هه‌وڵێكى زۆريان خسته‌گه‌ڕ به مه‌به‌ستى رزگاركردنى ئه‌و تيمه ميدياييه‌ى كوردستان 24 و له ئه‌نجامى ئه‌و هه‌وڵانه خۆشبه‌ختانه تيمه‌كه‌ى كوردستان 24 به سه‌لامه‌تى رزگار كران.
تيمه‌كه‌ى كوردستان 24 پێكهاتبوون له هه‌ريه‌ك له هونه‌ر ئه‌حمه‌د و وێنه‌گران (بڵند عه‌لى، ئه‌حمه‌د دڵشاد).