پرسى حه‌له‌ب ديمستۆرا ده‌گه‌يه‌نێته ديمه‌شق
بڕياره سبه‌ى ستيڤان ديمستۆرا نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسى سووريا به مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا وهليد موعه‌ليم بگاته ديمه‌شق.
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سبه‌ى ستيڤان ديمستۆرا نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسى سووريا به مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا وهليد موعه‌ليم بگاته ديمه‌شق.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سپۆتنيكى رووسيا بڵاويكرده‌وه، سبه‌ى ديمستۆرا ده‌گاته ديمه‌شق.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سووريا له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته وهليد موعه‌ليم ره‌وشى نوێى سووريا و هه‌وڵه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى سياسى بۆ قه‌يرانى سووريا كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌ردانه‌كه يه‌ك رۆژ ده‌خايه‌نێت و ره‌وشى حه‌له‌ب و گه‌ياندنى كۆمه‌كى مرۆيى بۆ دانيشتووانى گيرخواردووى شاره‌كه يه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى ديمستۆرا و وهليد موعه‌ليم ده‌بێت.