ده‌زانی ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی ته‌والێته له جیهان
كلیك بكه و هۆكاری دیاریكردنی رۆژێك بۆ ته‌والێك له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بخوێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رۆژی 19ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری وه‌ك رۆژی جیهانی ته‌والێت له جیهان دیاریكردووه، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م ئامار و راستییانه‌ی خواره‌وه:
- به گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و یونیسێف، نزیكه‌ی 2.4 ملیار كه‌س له جیهان، ته‌والێتییات نییه و به شێوازێكی ته‌ندروست به‌رده‌ستییان نییه.
- به گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی "هواچ" له هه‌ر 10 كه‌س كه‌سێك ته‌والێتی ده‌ست ناكه‌وێت و ناچاره بچێته شوێنی دیكه.
- هه‌ر به گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی "هواچ" ساڵانه به‌هۆی نه‌خۆشی سكچوون "اسهال" كه به‌هۆی نه‌بوونی ته‌والێتی ته‌ندرووستی و ئاوی پات، 315 هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
- به گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2003، زۆرجار نه‌خۆشی له شوێنی كار ده‌گوزارێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی به‌كارنه‌هێنانی ته‌والێت و هۆكاری سه‌ره‌كی مردنی 17%ی ئه‌وانه‌ی كارده‌كه‌ن، هۆكاره‌كه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌یه.
- به گوێره‌ی ئاماری رێكخراوی "هۆرتۆن 2012" ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی به‌هۆی ناته‌ندرووستی و مامه‌ڵه‌ی خراپ ته‌ندرووستی بڵاوده‌بنه‌وه، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی به‌رێژه‌ی 50%.