4 فڕۆکەی دیکەی ئێف16 رادەستی عێراق دەكرێن

لە شەڕی مووسڵ بەكاردەھێندرێن

K24 - ھەولێر

ئەمریكا 4 فرۆكەی دیكەی ئێف16 رادەستی عێراق دەكات، جێنراڵ حامد ئەلمالکی فەرماندەی ھێزی ئاسمانی عێراق رایگەیاند فڕۆکەکان لە کورترین ماوەدا لە شەڕی دژی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا بەکار دەھێنرێن.

واشنتن و بەغدا رێککەوتوون لەسەر فرۆشتنی 36 فڕۆکەی ئێف16 بە عێراق، پێشتر ئەمریكا 8 فرۆکەی رادەستی عێراق کردبوو، ئێستا بەو 4 فڕۆکەیەوە 12 فرۆکە رادەستی عێراق کراون و ھێشتا 24 فڕۆکەی ئێف16 ماون کە بڕیارە ئەمریکا رادەستی عێراقیان بکات.

فڕۆکەی ئێف16 فڕۆکەیەکی پێشکەوتووی سەربازیی ئەمریکییە و خێراییەکەی ھەزار و 450 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و نرخی 19 ملیۆن دۆلارە.