بیستەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێكرد

K24 – سلێمانی

دالیا كەمال پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "بە بەشداری ژمارەیەك لە ئەدیب و نووسەر و ھونەرمەندان چالاكییەكانی بیستەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی دەستیپێكرد.

نەوزاد ئەحمەد سەرۆكی بنكەی ئەدەبیی و رووناكبیری گەلاوێژ بە كوردستان24 گوت: "چالاكییەكانی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بە گشتی ساڵانە بریتییە لە چەند بەش و بابەتێك بە فۆڕمی جیاواز دەكرێن، ئەمساڵ وەك ساڵانی پێشوو پێشبڕكێی ئەدەبیمان ھەیە كە دوا رۆژی فێستیڤاڵ یەكەمەكان رادەگەیەنرێن، ھەروەھا پێشانگای شێوەكاری و كتێب و نمایشی شانۆیی و شەوی شیعری و چەند چالاكییەكی دیكە، جگە لە لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی جیاجیا كە لە رۆژانی داھاتوو پێشكەش دەكرێن".

گوتیشی: "ئەوەی لە ئەمساڵدا جیاوازە تەوەرێكی تایبەتمان تەرخان كردووە بە جینۆسایدی ئەرمەنییەكان و پەیوەندیی بوونی بە كوردەوە، ژمارەیەك نووسەر و توێژەری لە كۆماری ئەرمەنی بانگێشت كراون و ئامادەی فێستیڤاڵەكەن".

فێستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ ئەمساڵ بە بەشداری ژمارەیەك لە نووسەر و توێژەری ناوخۆ و بیامی لە ژێر ناوی عەقڵی ئازاد و نەتەوەی رۆشگەر بەڕێوەدەچێت.

بیستەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێكرد
بیستەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێكرد
بیستەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێكرد
بیستەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێكرد