توركیا: رێگه ناده‌ین قه‌ندیلی دووه‌م دروست ببێت
K24 – هه‌ولێر
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند په‌كه‌كه له شنگال ئێزیدییه‌كان به‌كار ده‌هێنێت و ئێمه ده‌زانین داعش له شنگال نه‌ماوه و ئه‌نقه‌ره رێگه نادات ببێته قه‌ندیلی دووه‌م.
ئیبراهیم كالن هه‌روه‌ها گوتی توركیا له‌مباره‌وه كاری پێویست ئه‌نجام ده‌دات، به بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر ئاشكرا بكات.
له لایه‌كی تره‌وه گوتی رێگه ناده‌ین حه‌شدی شه‌عبی بچێته ناو ته‌له‌عفه‌ر.
گوتیشی عێراق به‌ڵێنی خۆی له‌مباره‌وه جێبه‌جێ نه‌كردووه و به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقمان گوتووه له‌سه‌ر عه‌رز هه‌ندێ شتی تر روو ده‌ده‌ن و پێویسته به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی ته‌له‌عفه‌ر مامه‌ڵه بكرێت.
ئه‌و جاری یه‌كه‌م نییه به‌رپرسانی توركیا لێدوانی به‌م شێوه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر شنگال و ته‌له‌عفه‌ر ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی دوایی هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ته‌له‌عه‌فه‌ر له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی كه به‌ره‌و سه‌نته‌ری شارۆچكه‌كه پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.