تیمه‌كه‌ی تره‌مپ دۆستی كوردن
دیپلۆماتکارێكی پێشوو و کاربەدەستی باڵا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە و بریتش گاز:ئه‌گه‌ر كورد داوای سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن له ئه‌مریكا ئیداره‌یه‌ك بوونی ده‌بێت به جدیی گوێیان لێبگرێت
K24 – هه‌ولێر:
دیپلۆماتکاری پێشوو و کاربەدەستی باڵا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە و بریتش گاز، مەهمەت ئۆغوتچو ئاماژەی بەوە ده‌كات، تیمەکەی دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا، دۆستی كوردن و ئه‌گه‌ر هاتوو كورده‌كان له سه‌رده‌می ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ داوای سه‌ربه‌خۆیی یان چوون یه‌كی له ماف بكه‌ن وه‌ك به‌غدا،ئه‌وا ئیداره‌یه‌ك له ئه‌مریكا هه‌یه كه به جددی گوێییان لێبگرێت.
مەهمەت ئۆغوتچو لە میانی گوتارێكد كه لە ماڵپەڕی ئەلجەزیرە تورکی بڵاوکراوەتەوە، نووسیویەتی،ئاماژه‌ی به تیمه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا كردووه و نوسیوویه‌تی" ژمارەیەک لەڕاوێژکارە هەرە گرنگەکانی ترەمپ هاوپەیمانی ئێجگار نزیکی کوردەکانن.
له ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا جەنەراڵ مایک فلین هه‌یه کە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی و کەسێکە كوردستانی عێراق هاوشان لەگەڵ پیشمەرگە و دەزگا هەواڵگرییەکانی کوردەکاندا ئۆپەراسیۆنی تایبەتییان ئەنجامداوە. هه‌روه‌ها هەریەک لە "جۆن بۆڵتن" و "نوت گینگریچ" هه‌ن ئه‌وانیش کەسانێکن کە هه‌ڵوێسته‌كانیان له به‌رژه‌وه‌ندی كورده و بە ئاراستەی کوردستانی سەربهخۆیه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سیناتۆری ویلایەتی ئالاباما"جێف سێژنس" له نێو تیمه‌كه‌ی تره‌مپ دایه و چاوەڕوان دەکرێت ببێتە وەزیری بەرگریی،ئه‌و كه‌سه‌ش لە کۆتایی ساڵەکانی1990دا داوای له وڵاته‌كه‌ی كردبووگرەنتی بداتە کوردەکان.
هه‌روه‌ها یەکێک لە باڵیۆزه‌كانی پێشووی ئەمریکا لەبەغدا كه زاڵمای خەلیلزاده و به گوێره‌ی نوسینه‌كه‌ی"مەهمەت ئۆغوتچو" راوێژاکاری بۆ"مه‌سعوود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه،له ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ دا پۆستێكی باڵای پێده‌درێت، یان دەبێتە نوێنەری تایبەتی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، یان دەبێتە جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک.
هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه"مایک رۆجەرز" و"وەلید فارسی" بەڕەگەز لوبنانی کە لەتیمەکەی ترەمپدان و چاوەڕێ دەکرێت ئەرکی هەستیاریان پێ بسپێردرێت، کەسایەتی نزیکن له گه‌لی كورد و دۆستی کوردن.
مه‌همه‌ت ئۆغوتچو ئاماژه به‌و قۆناغه‌ش ده‌دات كه ئه‌گه‌ر بێت و له سه‌رده‌می ئیداره‌ی تره‌مپ دا کوردەکان داوای سەربەخۆیی یان هەژموونێکی یەکسان لەبەغدا بکەن، ئەوا لەواشنتۆن ئیدارەیەک بوونی دەبێت کە بەجدی گوێیان لێدەگرێت و پشتیوانی‌یان دەکات و نوسیوویه‌تی ئه‌م بۆچوونه‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك هەڵە نییە''.
سه‌رچاوه:الجزیرة تركی + ئاژانسی ئه‌نادۆلو

مەهمەت ئۆغوتچو دیپلۆماتکاری پێشوو و کاربەدەستی باڵا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە و بریتش گاز