چوار هۆكار واده‌كه‌ن نينۆك به‌ددان بقرتێنن
بۆچى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن
K24-هه‌ولێر
قرتاندننى نينۆك به‌ددان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كاريگه‌رييه‌كى خراپى بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌يه و هه‌وه‌رها دياردهيهكى تاڕاده‌يه‌ك قێزهونيشه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌م كاره.
ماڵپه‌ڕى هانفيگ پۆست، بڵاويكردووته‌وه، چوار هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌ن وا له‌مرۆڤ ده‌كه‌ن ئه‌م كاره بكه‌ن، ئه‌مانه‌ن:-
- پرۆفيسۆر ترا‌س فوز، پسپۆرى ده‌روونى له كۆلێژى پزيشكى له زانكۆى كاليفۆرنيا، پێى وايه ئه‌و كه‌سانه‌ى نينۆكهكانيان به‌ددان ده‌قرتێنن، هه‌ستێكى خۆشيان له‌لا دروست ده‌بێت و چێژ له‌و كرداره وه‌رده‌گرن و ده‌شڵێت: "هه‌موو مرۆڤێك هۆرمۆنى ئهندرۆفينى لهلهشيدا هه‌يه، كه تايبه‌ته به هۆرمۆنى خۆشى، به‌رێژه‌يه‌كى كه‌م ئه‌م هۆرمۆنه له‌به‌كارهێنانى پاككردنه‌وه‌ى له‌ش له هه‌ندێك پيسى به‌كارده‌هێنرێت، يه‌كێك له‌وانه قرتاندنى نينۆكه له‌رێگه‌ى ددانهكانهوهيه، بوونى ماده‌ى ئهندرفين له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى ديكه ده‌گۆڕێت، تا چه‌ند ئه‌و ماده‌يه له‌له‌شدا زيادبێت، يارمه‌تيده‌ره بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره بكات".
- لهتوێژينهوهيهكى ديكه‌دا كه له گۆڤارى "چاره‌سه‌رى ره‌فتاره‌كان" بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێدا هاتووه، بوونى ئه‌م ره‌فتاره له‌مرۆڤدا هه‌ندێكجار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توڕه‌بوون و بوونى رق و كێنه، بۆ ئه‌وه‌ى ئارامببێتهوه ئه‌م كاره ده‌كات، ياخود زۆرجار له‌كاتى بيركردنه‌وه له تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى به‌رامبه‌رى، نينۆك بهددانهكانى ده‌قرتێنێت.
- توێژينه‌وه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكى، پێوايه، بوونى ئه‌م ره‌فتاره له‌مرۆڤدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژووى بۆماوه‌يى له‌و خێزانه‌دا، هه‌روه‌كو شارى ليبنر، پرۆفيسۆر له‌كۆلێژى پزيشكى زانكۆى ويل كۆرنيل، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر سێ كه‌س له خێزانێكدا ئه‌م كاره بكه‌ن، هيچ گومانى تێدانييه، ئه‌ندامێكى ئه‌و خێزانه پێشتر ئه‌م كاره‌ى كردووه".
- هه‌ندێك لهپسپۆڕانى بوارى ده‌روونى، قرتاندنى نينۆك به‌ددان،له‌لايه‌ن مرۆڤه‌وه، ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ دروستبوونى خووێك له‌و كه‌سه‌دا، ياخود به‌هۆى بوونى راراييهوه ناتوانێت وانه‌كات.
پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى له‌وباره‌يه‌وه هۆشدارى ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتاره به‌رده‌وامن، چونكه ده‌بێته هۆكارى گواستنه‌وه‌ى چه‌ندين ميكرۆب و به‌كتريا بۆ ناو له‌شى مرۆڤ و تووشى چه‌ندين نه‌خۆشى ده‌كات.