به‌به‌ڵگه‌وه، رۆیشتنی مێسی له بارسێلۆنا نزیك بۆته‌وه
بۆ باوه‌شی گواردیۆلا ده‌گه‌ڕێته‌وه
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، زیاتر له 5 مانگه بارسێلۆنا هه‌وڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی ده‌دات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، یاریزانه ئارجێنتینایه‌كه مه‌رجێكی بۆ درێژ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی داناوه و ئیداره‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ش ڕه‌تی كردۆته‌وه كه جێبه‌جێی بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 20 نۆڤێمبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه مێسی داوای 825 هه‌زار یۆرۆی بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك كردووه، جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه ئاماده نییه گوێ له هیچ گفتووگۆیه‌ك بگرێت تا ئه‌م داواكارییه‌ی بۆ جێبه‌جێ نه‌كه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی ئاماده نییه گوێ بۆ به‌ڵێن و قسه ره‌نگاو ره‌نگه‌كانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی بارسێلۆنا رابگرێت، چونكه هێشتا له‌سه‌ر كه‌یسی دادگایه‌كه‌ی له سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا توڕه بووه كه هیچ هه‌ڵوێستێكی باشیان نه‌بووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل ئاشكرای كردووه كه سه‌رۆكه عه‌ره‌به‌كه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌سه‌ر داخوازی گواردیۆلا ئاماده‌یه ئه‌م داواكارییه‌ی مێسی جێبه‌جێ بكاته‌وه، له ئێستاوه گرێبه‌ستێكی 200 ملیۆن پاوه‌ندی پێشكه‌شی ئه‌ستێره ئارجێنتینایه‌كه كردووه، هاوكات ئاماده‌شن هه‌فتانه 500 هه‌زار پاوه‌ند به مێسی بده‌ن.
گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆنێل مێسی له 2018 له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا كۆتایی دێت و پێشتر 5 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری له‌م یانه كه‌ته‌لۆنیاییه بردۆته‌وه.