وێنه و ڤیدیۆ.. ده‌وڵه‌مه‌ندترین گوندی "جیهان" له‌م وڵاته‌یه
ئه‌گه‌ر بچییه ئه‌م گونده خانوو، ئۆتۆمبێل و 100 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانیت پێده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
گوندی هواشی، ده‌كه‌وێته پارێزگای جیانگسوی رۆژهه‌ڵاتی چین و به "ده‌وڵه‌مه‌ندترین گوندی ئه‌و وڵاته" ناسراوه.
ژماره‌ی دانیشتووانه‌ی ته‌نها 2 هه‌زار كه‌سه و هه‌ر یه‌كێكیش له‌وانه، خاوه‌ن زیاتر له ملیۆنێك یوانه (143 هه‌زار دۆلار یاخود 116 هه‌زار پاوه‌ندی به‌ریتانی) و وه‌ك پاره‌ی كاش له بانكدا هه‌یه‌تی، هه‌موو خێزانێكی ئه‌و گونده‌ش له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ئۆتۆمبێل و ڤێلای بۆ دابینكراوه، به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ جێهێشتنی ئه‌و گونده، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ت لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
هواشی، كه سیسته‌می ئیشتیراكی تونده، مانگی رابردوو، یادی 55 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كرایه‌وه.
ئه‌و گونده ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی كه‌ناراوی سه‌ر به پارێزگای جیانگسووه، كه به به‌روبوومی كشتوكاڵی و خاوه‌ن سرووشتێكی رازاوه و جوان ناسراوه، ته‌نها دوو كاتژمێر به ئۆتۆمبێل له سه‌نته‌ری ئابووری چینه‌وه دووره، كه شه‌نگهایه.
ساڵانێكی هواشی، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی چین، وه‌ك نموونه‌یه‌ك به‌كارهێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی جیهانی بدات، كه سیسته‌می ئیشتراكی و شیوعیه‌ت، چۆن گوندێكی هه‌ژاری كردووه‌ته دهوڵهتمهندترین شوێن له نیو سه‌ده‌دا.
له‌گه‌ڵ چوونه ناو گونده، له ده‌روازه‌كه‌ی نووسراوه، "گوندی ژماره یه‌ك له‌ژێر ئاسماندا"، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و نازناوانه‌ی كه ده‌وڵه‌ت به‌و گونده‌ی به‌خشیوه، واتا تاكه گونده له‌و شێوه‌یه كه له جیهاندا هه‌بێت.
ئه‌و گونده خاوه‌ن سامانێكی له راده به‌ده‌ره و له ساڵی 2003دا قه‌باره‌ی ئابووری ساڵانه‌ی ئه‌و گونجه گه‌یشته 100 ملیار یوان.
ساڵێك به‌ر له ئێستا هواشی رایگه‌یاند، ئاستی مامناوه‌ندی مووچه‌ی ساڵانه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی، ده‌گاته 122 هه‌زار و 6 سه‌د یوان، كه 40 هێنده‌ی ناوه‌ندی داهاتی جوتتیارانه له چین، له ساڵی 2011شدا، به بڕی سێ ملیار یوان، بڕیاریاندا باڵه‌خانه‌یه‌كی هه‌وربڕی تایبه‌ت به‌و گونده درووستبكرێت و ناوییان نا، گوندی هواشی هه‌ڵواسراو، كه 72 نهۆمه.
به‌رزی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه 328 مه‌تر ده‌بێت و 4 مه‌تر له تاوه‌ری ئیفلی پاریس به‌رزتره.
ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ك پێكهاتووه له هۆتێلێكی 826 ژووری، 16 جێگه‌ی ڤی ئای پی هه‌یه و له‌گه‌ڵ ژوورێكی زێڕینی گه‌وره بۆ میوانه تایبه‌ته‌كان، كه ته‌نها یه‌ك شه‌و مانه‌وه له‌و شوێنه‌دا، 100 هه‌زار یوانه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)