سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان وەڵامی باقر جەبر سوڵاغ دەداتەوە
"ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە ھێزەکانی عێراق نەیاندەتوانی سەرکەوتنەکانی مووسڵ تۆمار بکەن"
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی قسەکانی باقر جەبر سوڵاغ زبێدی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە ھێزەکانی عێراق نەیاندەتوانی سەرکەوتنەکانی مووسڵ تۆمار بکەن.
لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "بەشێک لە ماڵپەڕ و پێگە کۆمەڵایەتییەکان ھەڕەشەیەکیان بە ناوی بەڕێز جەبر سۆلاغ زوبەیدی بڵاوکردووەتەوە کە لە ژێر ناوی "بەرەو تۆ دێین ئەی باشیک" نووسراوە و تێیدا ھاتووە ئێستا عێراق خاوەنی سوپایەکی بەھێز و حەشدێکی بەھێزە کە ھیچ سنوورێک و بەربەستێک رایناگرێت".
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ: "بە داخەوە لە ماوەی ئەم چەند رۆژەی کە بەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو قسانەدا تێپەڕبوون ھیچ بە درۆخستنەوەیەک یان نکۆڵی کردنێک لە بەرامبەر ئەم قسانەدا بڵاونەکراوەتەوە بەرامبەر بە قسەکانی ئەو سەرکردەیەی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق لە کاتێکدا نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەو ئەنجوومەنە پەیوەندییەکی مێژوویی و خەباتی درێژی ھاوبەش ھەیە".
سەرۆکایەتی ھەرێم لە بەیاننامەکەی دا ئەوەشی باسکرد کە ئەگەر بێتو ئەو بۆچوونە بۆچوونی راستەقینەی ئەو بەڕێزە بێت ئەوا ئێمە جەخت لەسەر درووستی و باشی ئەو پەیوەندییە مێژووییە دەکەینەوە کە لە نێوانماندا ھەیە و دەشڵێین کە ئەگەر ھاتو ھێزەکانی پێشمەرگە و پاڵەوانێتیەکانی نەبوایە بە ھیچ شێوەیەک ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە تەنھا نەیاندەتوانی ئەو دەستکەوتە سەربازییانەی ئێستا بەدەستبھێنن چونکە ئەوە ھێزەکانی پێشمەرگە بوون کە توانیان ھێڵی بەرگری داعش تێکبشکێنن و وا بکەن کە ئۆپەراسیۆنی "بەرەو تۆ دێین ئەی نەینەوا" بەردەوام بێت و ئامانجەکانی بپێکێت
ئەگەریش خاوەنی ئەو بڵاوکراوەیە دەیەوێت کە جەنگێکی زاڵمانە بە ھەڕەشەکەی ھەڵگیرسێنێت ئەوا ئێمە دەڵێین کە مێژوو زۆر نموونەی وای تێدایە کە نزیکترینیان سەدام حوسێن و سوپاکەی و چەکە کۆمەڵکوژییەکەی بووە و دوای ئەویش رێکخراوی تیرۆرستی داعش بووە کە بە ھێزییەکەی زۆر زیاتر بووە لە بەھێزی و دڕندەیی سەدام حوسێن و سوپاکەی کە ھەر ھەموویان لەسەر چیا سەرکەشەکانی کوردستاندا تێکشکان
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند گەلی کوردستان بەرگری لە شارستانییەت و مرۆڤایەتی دەکات و ھەر کەسێکیش دەیەوێت بەختی خۆی تاقی بکاتەوە ئەوا تا ئێستاش چیا سەرکەشەکانی کوردستان ئامادەیە بۆ ئەو تاقی کردنەوەیە.سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی قسەکانی باقر جەبر سوڵاغ زبێدی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە ھێزەکانی عێراق نەیاندەتوانی سەرکەوتنەکانی مووسڵ تۆمار بکەن .
بەشێک لە ماڵپەڕ و پێگە کۆمەڵایەتییەکان ھەڕەشەیەکیان بە ناوی بەڕێز جەبر سۆلاغ زوبەیدی بڵاوکردووەتەوە کە لە ژێر ناوی "بەرەو تۆ دێین ئەی باشیک" نووسراوە و تێیدا ھاتووە ئێستا عێراق خاوەنی سوپایەکی بەھێز و حەشدێکی بەھێزە کە ھیچ سنوورێک و بەربەستێک رایناگرێت.
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ بە داخەوە لە ماوەی ئەم چەند رۆژەی کە بەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو قسانەدا تێپەڕبوون ھیچ بە درۆخستنەوەیەک یان نکۆڵی کردنێک لە بەرامبەر ئەم قسانەدا بڵاونەکراوەتەوە بەرامبەر بە قسەکانی ئەو سەرکردەیەی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق لە کاتێکدا نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەو ئەنجوومەنە پەیوەندییەکی مێژوویی و خەباتی درێژی ھاوبەش ھەیە.
سەرۆکایەتی ھەرێم لە بەیاننامەکەی دا ئەوەشی باسکرد کە ئەگەر بێتو ئەو بۆچوونە بۆچوونی راستەقینەی ئەو بەڕێزە بێت ئەوا ئێمە جەخت لەسەر درووستی و باشی ئەو پەیوەندییە مێژووییە دەکەینەوە کە لە نێوانماندا ھەیە و دەشڵێین کە ئەگەر ھاتوو ھێزەکانی پێشمەرگە و پاڵەوانێتیەکانی نەبوایە بە ھیچ شێوەیەک ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە تەنھا نەیاندەتوانی ئەو دەستکەوتە سەربازییانەی ئێستا بەدەستبھێنن چونکە ئەوە ھێزەکانی پێشمەرگە بوون کە توانیان ھێڵی بەرگری داعش تێکبشکێنن و وا بکەن کە ئۆپەراسیۆنی "بەرەو تۆ دێین ئەی نەینەوا" بەردەوام بێت و ئامانجەکانی بپێکێت
ئەگەریش خاوەنی ئەو بڵاوکراوەیە دەیەوێت کە جەنگێکی زاڵمانە بە ھەڕەشەکەی ھەڵگیرسێنێت ئەوا ئێمە دەڵێین کە مێژوو زۆر نموونەی وای تێدایە کە نزیکترینیان سەدام حوسێن و سوپاکەی و چەکە کۆمەڵکوژییەکەی بووە و دوای ئەویش رێکخراوی تیرۆرستی داعش بووە کە بە ھێزییەکەی زۆر زیاتر بووە لە بەھێزی و دڕندەیی سەدام حوسێن و سوپاکەی کە ھەر ھەموویان لەسەر چیا سەرکەشەکانی کوردستاندا تێکشکان
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند گەلی کوردستان بەرگری لە شارستانییەت و مرۆڤایەتی دەکات و ھەر کەسێکیش دەیەوێت بەختی خۆی تاقی بکاتەوە ئەوا تا ئێستاش چیا سەرکەشەکانی کوردستان ئامادەیە بۆ ئەو تاقی کردنەوەیە.