هێرشبه‌رێك له خولی ئیتاڵیا دروست بووه هه‌موو لایه‌كی شۆك كردووه
3 یانه‌ی ئینگلیزی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن
هێرشبه‌رێكی خولی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، بۆته بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانی ئه‌ورووپا، له ئێستادا ئه‌م یاریزانه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی لوتكه‌ی گۆڵكارانی خولی ئیتاڵیای گرتووه.
ئه‌ندرییه بێلۆتی، هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 22 ساڵی یانه‌ی تۆرینۆی ئیتاڵیا، تا دێت ئاستی به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له دوایین یاری یانه‌كه‌ی له سێریای ئیتاڵیا، یانه‌ی تۆرینۆ به 2 گۆڵی ئه‌م یاریزانه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت، ئه‌م یاریزانه‌ی به پادشای ئیتاڵیا به یه‌كێك له گۆڵكه‌ره به توانایه‌كانی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا وه‌سف ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فرانچیسكۆ تۆتتی ستایشی ئاستی بیلۆتی ده‌كات و به یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی ئێستای ئیتاڵیا ناوی ده‌بات.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا، یانه‌كانی ئارسێناڵ، ئیڤه‌رتۆن و لیڤه‌رپوول به فه‌رمی هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌ستپێكردووه.
ئه‌ندرییه بیلۆتی، له ئێستادا بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیتاڵیا كراوه، له هاوینی 2015 له یانه‌ی پاڵێرمۆوه بۆ ریزه‌كانی تۆرینۆ گواسترایه‌وه، له كۆی 13 یاری ئه‌م وه‌رزه، 10 گۆڵی بۆ تۆرینۆ تۆمار كردووه هاوشانی ئیكاردی و ئیدین دزیكۆ پێشه‌نگی گۆڵكارانی سێریا ئه‌ی گرتووه.