راهێنه‌رێك بارسێلۆنا به دوژمن سه‌یر ده‌كات
هه‌ڕه‌شه له یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات
راهێنه‌ری یانه‌ی سێلتیكی سكۆتله‌ندی ئاماژه به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا له چامپیۆنز لیگ ده‌كات كه بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌یه‌ك بگه‌ن و ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنیایه‌ش به دوژمن سه‌یر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 20 نۆڤێمبه‌ری 2016، بریندان رۆدگێرزی راهێنه‌ری ئیرله‌ندی یانه‌ی سێلتیك له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسی بریتانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان له یاری داهاتوویان بارسێلۆنا وه‌ك دوژمن سه‌یر ده‌كه‌ن و جه‌ختیش له‌وه ده‌كات كه توانای تێكشكاندنی بارسێلۆنایان هه‌یه.
بریندان رۆدگێرزی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی لیڤه‌رپوول هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان ده‌توانن سوود له یاریگه و جه‌ماوه‌ری خۆیان وه‌ربگرن و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆمار بكه‌ن به هه‌مان شێوه‌ی ساڵی 2012 كاتێك به دوو گۆڵێ بێ‌وڵام له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌مان برده‌وه.
بارسێلۆنا و سێلتیك له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می چامپیۆنز لیگ شانبه‌شانی مانچێسته‌ر سیتی و بوروسیا مونشنگلادباخ یاری ده‌كه‌ن. بارسا به 9 خاڵ لوتكه‌ی گرتووه و سێلتیك به 2 خاڵ له دواخانه دێت.