به وێنه...باشترین پێكهاته‌ی 16 ساڵی رابردوو راگه‌یاندرا
پێكهاته‌كه هه‌رای نایه‌وه و ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێگراوه

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به فه‌رمی باشترین پێكهاته‌ی چامپۆنز لیگی له دوای ساڵی 2001ـه‌وه راگه‌یاند، هه‌ر زوو میدیاكانی ئیتاڵیا له دژی پێكهاته‌كه وه‌ستانه‌وه، به‌وپێیه‌ی هیچ یاریزانێكی ئیتاڵی تێدا نییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 21 نۆڤێمبه‌ری 2016، فیدراسیۆنی ئه‌ورووپا ناسراو به UEFA، باشترین پێكهاته‌ی 16 ساڵی رابردووی ده‌ستنیشان كرد كه له نێوان 2001 تا 2016 ده‌گرێته‌وه، له پێكهاته‌كه‌دا 4 یاریزانی بارسێلۆنا و 2 یاریزانی ئێستای ریال مه‌دریدی تێدایه.
گۆڵپارێز: ئیكه‌ر كاسیاس
به‌رگریكاران: سێرجیۆ رامۆس، جیرارد پیكێ، كارلس پیۆڵ، فلیپ لام
ناوه‌ڕاستكاران: ستیڤن جیرارد، چاڤی هێرناندێز، ئه‌ندرێس ئینیێستا
هێرشبه‌ران: كریستیانۆ رۆناڵدۆ، لیۆنێل مێسی، تیری هێنری
هه‌رزوو دوای راگه‌یاندنی پێكهاته‌كه، میدیاكانی ئیتاڵیا ره‌خنه‌یان له فیدراسیۆنی ئه‌ورووپا كرد كه هیچ گرینگی به یاریزانی ئیتاڵی نه‌داوه.
پێگه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا پێیوایه ده‌بوو ناوی پاوڵۆ مالدینی، جیانلویجی بۆفۆن له پێكهاته‌كه‌دا بوونی هه‌با.
