كۆنفرانسی ھەفتەی دەستپێشخەری جیھانی بە سپۆنسەری میدیایی كوردستان24 دەستیپێكرد
K24 – ھەولێر
بە ئامادەبوون ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومی و شارەزایانی بوارە جیاجیاكان، بە سپۆنسەری میدیایی كوردستان24 كۆنفرانسی ھەفتەی دەستپێشخەری جیھانی لە زانكۆی كوردستان لە شاری ھەولێر دەستیپێكرد.
لەو كۆنفرانسەدا چەند پانێڵێك بە بەشداری چەندین شارەزا و بەرپرسانی ئیداری بەڕێوەدەچێت و تێیدا دەستپێشخەری لە بواری جۆراوجۆر دەخرێتەڕوو.
بینەران دەتوانن گفتوگۆی پانێڵەكان و ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكە لە كوردستان24 ببینن.
.gif)
.gif)