به ڤیدیۆ: خۆشه‌ویسته نهێنییه‌كه‌ی زاوا ئاهه‌نگی ماره‌بڕینه‌كه‌ی تێك ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
خۆشه‌ویسته نهێنییه‌كه‌ی زاوا به به‌ركردنی جلوبه‌رگی بووك، ئاهه‌نگی ماره‌بڕینی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی تێك ده‌دات كه ده‌یهه‌ویست له‌گه‌ڵ كچێكی تر هاوسه‌رگیری بكات.
ئه‌م ڤیدۆیه له لایه‌ن كه‌ناڵێكی وڵاتی غانا ئاپلۆد كراوه و زیاتر له 80 هه‌زار بینه‌ری له یوتیوب هه‌بووه.
خۆشه‌ویسته نهێنییه‌كه‌ی زاوا، جلوبه‌رگی بووك له‌به‌ر كردووه و دێته ناو رێوره‌سمه‌كه و مایكه‌كه به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت و هاوار ده‌كات و رێوره‌سمی ماره‌بڕینی زاوا تێك ده‌دات.
له ڤیدیۆكه‌دا دیاره زاوا هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵوێستی كه‌سوكاری بووكه‌كه بزانێت كه پیاوێكی تر هه‌وڵ ده‌دات خۆشه‌ویسته نهێنییه‌كه‌ی له شوێنی رێوره‌سمه‌كه دوور بخاته‌وه.
ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نییه، خۆشه‌ویستێكی نهێنێ هێرش ده‌كاته سه‌ر مه‌راسیمی هاوسه‌رگیری.
له مانگی ئایاری رابردوو، له میانه‌ی رێورهسمێكی هاوسه‌رگیری ژنێك هاواری كرد و گوتی: "بۆ ئه‌وه بوو به‌ره‌یانی ئه‌مڕۆ زوو ماڵت به‌جێهشت؟"، ئاماژه به‌وه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كی رۆمانسی له‌گه‌ڵ زاوا هه‌یه.