پارتی ئاماده‌یی خۆی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌حموود محه‌مه‌د رایگه‌یاند په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی باش و به‌رز ده‌نرخێنن و پێشوازی لێ ده‌كه‌ن.
له په‌یامێكدا، گوته‌بیژی پارتی به ئاماژه پێدان به گونجاوبوونی كاتی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێم، چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی سیاسی به پێویست ده‌زانێت و ئاماده‌یی ته‌واوی حزبه‌كه‌شی ده‌رده‌بڕێت بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان.
ده‌قی په‌یامی گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان:
په‌یامی به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كات و ساتێكی گونجاودابوو، هه‌روه‌ها به ده‌روازه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته ناوخۆییه‌كانی ده‌زانین.
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان، ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه به باش و به‌رز ده‌نرخێنین و پێشوازی لێ ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها له روانگای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌مان بۆ هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی به زه‌روری ده‌زانین بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه‌كانی ئه‌م قۆناغه بین و به‌رگه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان بگرین و پیلانی دژ و دوژمنه‌كانمان پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه.
بۆیه پشتیوانی پارتیمان بۆ په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێزیان ده‌رده‌بڕین و ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان تا له‌به‌ر رۆشنایی ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه میكانیزمی چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌رییه‌كان دیاری بكه‌ین.
مه‌حموود محه‌ممه‌د
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان