ورياى ره‌شبينى بن
زانايانى فنله‌ندا به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتوون ره‌شبينيى هيچى كه‌متر نييه له نه‌خۆشييه‌كانى شه‌كره و گيرانى خوێنبه‌ره‌كان و دڵ
K24 – هه‌ولێر:
زانايانى فنله‌ندا به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتوون ره‌شبينيى هيچى كه‌متر نييه له نه‌خۆشييه‌كانى شه‌كره و گيرانى خوێنبه‌ره‌كان و دڵ و يه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كييه‌كانى مردن.
له نه‌خۆشخانه‌ى ناوه‌ندى تايبه‌ت به ده‌رووندرووستى شاره‌زايان دواى لێكدانه‌وه‌ى زانيارى له باره‌ى دوو هه‌زار كه‌سه‌وه كه ته‌مه‌نيان له نێوان 52 تا 76 ساڵ بووه، به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتوون ره‌شبينيى كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر نزيكبوونه‌وه‌ى مردن هه‌يه.
له ماوه‌ى تاقيكردنه‌وه‌كه‌دا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه تاقيكراونه‌ته‌وه و رێژه‌ى ره‌شبينى و گه‌شبينيان ديار كراوه و له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه 121 كه‌س تووشى نه‌خۆشى دڵ بوونه و هه‌موو ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشييه‌كانى دڵيان هه‌بووه، له‌و كه‌سانه بوونه كه ره‌شبينانه روانيويانه بۆ ده‌وروبه‌ر و ژيانيان.
ئه‌وانه‌ى تووشى نه‌خۆشييه‌كانى دڵ و گيرانى خوێنبه‌ره‌كان بوونه به رێژه‌ى 2.2 جار زياتر له‌و كه‌سانه بوونه به ره‌شبينييه‌وه روانيويانه بۆ ده‌وروبه‌ر و داهاتووى خۆيان.