وێنه‌يه‌كى ئه‌م منداڵه مليۆنان كه‌سى گرياند
له ته‌مه‌نى 4 ساڵيدا كۆچى دواييكرد
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى تووشبوونى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌وه جێسيكا ويلان له ته‌مه‌نى 4 ساڵيدا كۆچى دواييكرد و بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنهيهكيشى مليۆنان كه‌سى له جيهاندا گرياند.
ئاندى باوكى جێسيكا له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك نووسيويه‌تى: به داخه‌وه ده‌ڵێم جێسيكاى بچووكمان كاتژمێر 07:00ى ئه‌م به‌يانييه كۆچى دواييكرد.

ئاندى وێنه‌يه‌كى جێسيكاى بڵاوكردبوويه‌وه كه به هۆى ئازاره‌وه ده‌گريێت و ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى 20 هه‌زار جونه‌يهى ئيسته‌رلينى ته‌نيا له دوو رۆژدا كۆبكرێنه‌وه بۆ تێچووى چاره‌سه‌رى جێسيكا.
دواى كۆكردنه‌وه‌ى 97 هه‌زار جونه‌يهى ئيسته‌رلينى لاپه‌ڕه‌ى كۆمه‌ك له فه‌يسبووك داخرا به هۆى خراپتر بوونى ره‌وشى جێسيكاوه.
دايك و باوكى جێسيكا رايانگه‌ياند، ئه‌و پاره‌يه‌ى كۆكراوه‌ته‌وه ده‌يبه‌خشن به سندووقى پشتيوانى له توێژينه‌وه زانستييهكانى بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه جۆره‌كانى شێرپه‌نجه كه تووشى منداڵان ده‌بن.