مەحمود سەنگاوی: پێویستە لایەنە سیاسییەكان لەبارەی پەیامەكەی بارزانی گفتوگۆ بكەن

K24 – ھەولێر

مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە باڵی ناوەندی بڕیار رایگەیاند، پێویستە پەیامەكەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت و لایەنە سیاسییەكان گفتوگۆی لەسەر بكەن.

لە میانی گوتارێكیدا لە مەراسیمی رۆژی شەھیدانی یەكێتی سەنگاوی تیشكی خستەسەر پەیامەكەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری كێشەناوخۆییەكانی ھەرێمی كوردستان و رایگەیاند، پێویستە پەیامەكە جێبەجێ بكرێت و لایەنە سیاسییەكان گفتوگۆی جیدی لەسەر بكەن، بەجۆرێك كە زاڵبن بەسەر ھەموو كەموكوڕیەك كە ھەبێت".

رۆژی 20 ئەم مانگە مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی ھەرێمی كوردستانی خستەڕوو، داوای كرد لایەنە سیاسییەكان گفتوگۆ بكەن بۆ گەیشتن بە چارەسەر و گۆڕانكاری لە سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكوومەت و كاراكردنەوەیان.