ناوی باشترین یاریزانه‌كانی ئاسیا راگه‌یاندرا
دوو یاریزانی عێراقی له خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا نزیكن
یاریزانێكی عێراقی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی كیشوه‌ری ئاسیا به‌ربژێر كراوه، دوو یاریزانی دیكه‌ش له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه كێبڕكێی یاریزانه عێراقییه‌كه ده‌كه‌ن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا به فه‌رمی ناوی 3 یاریزانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی ئاسیا ئاشكرا كرد، كه پێكهاتوون له محه‌مه‌د داودی عێراقی، راكان شهملانی سعوودی و ریتسو دوانی ژاپۆنی.
یاریزانه عێراقییه‌كه له هه‌مووان زیاتر چانسی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی هه‌یه، چونكه محه‌مه‌د داوای هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی كرده پاڵه‌وانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای 2016 بۆ خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵان، جیا له‌وه‌ش خه‌ڵاتی گۆڵكه‌ر و باشترین یاریزانی پاڵهوانییهتییهكهیشی پێبه‌خشرا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، حه‌مادی ئه‌حمه‌دی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه نازناوی جامی فیدراسیۆنی ئاسیای له‌گه‌ڵ یانه‌ی جه‌وییه برده‌وه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا به‌ربژێر كراوه.
بڕیاره له مه‌راسیمێكدا له مانگی داهاتوو له وڵاتی ئیمارات خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بكرێت.

حه‌مادی ئه‌حمه‌د، هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی جه‌وییه