به ڤیدیۆ..."فیفا زوڵمی له ریال مه‌درید كردووه"
"ده‌بوو گۆڵی كریستیانۆ و ناچۆ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی بوشكاش به‌ربژێر كرابان"
دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو به فیفا جوانترین 10 گۆڵی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پوشكاش هه‌ڵبژارد، له نێویاندا گۆڵی هیچ یاریزانێكی ریال مه‌دریدی تێدا نه‌بوو.
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هێرشێكی گه‌وره‌یان كرده سه‌ر فیفا و به‌ژدایه‌تیكردنی ریال مه‌درید تاوانباریان كرد، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ده‌بوو گۆڵه‌كه‌ی كریستیانۆ له چامپیۆنز لیگ له دژی رۆما بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه به‌ربژێر كرابا، هه‌ڵبه‌ت به زوڵمێكی گه‌وره‌شی ده‌زانن كه گۆڵه‌كه‌ی ناچۆ فێرناندێز له جامی شای ئیسپانیا له به‌رانبه‌ر یانه‌ی كۆلتورال لیۆنیسیا پشتگوێ خراوه.
گۆڵی ناچۆ فێرناندێزی یاریزانی ریال مه‌درید له جامی شای ئیسپانیای 2016
گۆڵی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دژی یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیا له چامپیۆنز لیگ