به وێنه...له‌سه‌ر ئینیێستای نوێ، چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره شه‌ڕیانه
مۆرینهۆ زۆرترین خواستی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه هه‌یه
میدیاكانی ئینگلیزی، هه‌وڵه‌كانی چه‌ندان یانه‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی لاوی بارسێلۆنا ئاشكرا كردووه كه به یاریزانێكی هاوشێوه‌ی ئینیێستا ناسراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 22 نۆڤێمبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی Sunـی بریتانیا ئاشكرای كرد كه خۆزێ مۆرینهۆ ماوه‌یه‌كه به وردی چاودێری (كارلێس ئالینای) یاریزانی ته‌مه‌ن 18 ساڵی بارسێلۆنا ده‌كات و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی راسپاردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئارسن ڤینگه‌ر به گواستنه‌وه‌ی كارلێس ئالینا هه‌مان سیناریۆی سیسك فابریگاس دووباره بكاته‌وه كاتێك له ته‌مه‌نێكی زۆر بچووك له چنگی بارسێلۆنای ده‌رهێنا.
به گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئیسپانیا، لویز ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه لاوه‌ی قوتابخانه‌ی لاماسیای یانه‌كه‌ی بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌ربخات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه زه‌حمه‌ته ئیداره‌ی بارسێلۆنا هه‌ڵه‌ی پێشووی هاوشێوه‌ی جیرارد پیكێ، هیكتۆر بێلیرین و فابریگاس دووباره بكاته‌وه، كه دوای رۆیشتنیان بوونه ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره.
كارلێس ئالینا به ته‌واوه‌تی شێوازی یاریكردنی له ئه‌ندرێس ئینیێستای مایسترۆی ئێستای بارسێلۆنا ده‌چێت، ئالینا له دایكبووی ساڵی 1998 و گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2017 له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)