دواكه‌وتنی بارانبارین مه‌ترسی ووشكه‌ساڵی زیادكردووه
ساڵی پار له‌م كاتانه‌دا بارانێكی زۆر باریبوو
K24 – هه‌ولێر:
مه‌ترسی وشكه‌ساڵی هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستی گرتووه‌ته‌وه، به‌جۆرێكه دوای تێپه‌رینی نزیكه‌ی دوو مانگی وه‌رزی پاییز، له هه‌ولێر و كه‌ركوك ته‌نها سفر پۆینت سێ ملم باران باریوه و له دهۆكیش كه زۆرترین بارانی لێباریووه ته‌نها 9 ملم تۆماركراوه، ئه‌وه له كاتێكدایه ساڵی پار له‌م كاتانه‌دا له هه‌ولێر 143 ملم باران باریبوو، ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نن كه هیشتا زووه بریار له‌سه‌ر وشكه‌ساڵی بده‌ن.
جیاواز له ساڵی رابردوو، ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان تاكو ئێستا باران بارین وه‌كو پێویست نه‌بووه، كه‌سانی شاره‌زای ئه‌و بواره ترسی وشكه ساڵیان هه‌یه ، به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه ده‌خاته ڕوو زاڵبونی دیارده‌ی نی‌نا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌ش هه‌وای ناوچه‌كه هه‌بووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دواكه‌وتنی باران له‌م ساڵدا.
فازڵ ئیبراهیم به‌ڕێوبه‌ری گشتی كه‌شناسی بوومه‌له‌رزانی هه‌رێم به كوردستان 24 راگه‌یاند" كه‌می ڕێژه‌ی باران بارین له مساڵدا تا ئێستا كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نه‌كردۆته سه‌ر به‌نداوه‌كان ، چونكه به‌نداوه‌كان وه‌كو پێویست ئاوی تێدایه به‌ڵام به‌ڕێو به‌ری گشتی به‌نداوه‌كان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو ئه‌گه‌ر وشكه سالی له م ساڵدا ڕوو بدات پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدا نیه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كان.
هه‌روه‌هائه‌ندازیار- ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د ر‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كان به كوردستان24 راگه‌یاند" هه‌رچه‌نده وه‌ك شاره‌زایانی كه‌شناسی و پسپۆرانی ئه‌م بواره رایده‌گه‌یه‌نن كه هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بریار له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێت كه له‌م ساڵدا ووشكه ساڵی ڕوو ئه‌دات، به‌لام ترسی ئه‌و وشكیه له‌رووی هاوولاتیان و جوتیاراندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر وشكه‌ساڵی رووبدات، به‌وه‌ش جگه له قه‌یرانه‌كانی بێ مووچه‌یی و بی نه‌وتی، ترسی قه‌یرانی بێ بارانیش له ئارادایه.