فۆتۆستۆری.. گه‌شتێك به‌ناو گۆڕه‌پانی مزگه‌وتى فهنناى مه‌غریب
K24 – مه‌راكیش:
مه‌راكیش، به سێیه‌م گه‌وره‌ترین شاری مه‌غریب داده‌نرێت، به‌هۆی مێژووی دێرین و پاراستنی كولتووره‌كه‌ی له‌لایه‌ن دانیشتووانهكهیهوه، بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیاران و له زۆربه‌ی گۆشه‌كانی دنیاوه گه‌شتیاران روو له‌و شاره‌ی مه‌غریب ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی له‌و شاره بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیاران، گۆڕه‌پانی مزگه‌وتی فه‌نای مه‌راكیشه، كه مێژووی بنیاتنانهكهی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی مرابتییهكان، له سه‌ده‌ی 5ی كۆچی و ساڵانی نێوان 1070 و 1071ی زایینی.
مه‌راكیش به شارێكی بازرگانی و گه‌شتیاری مه‌غریب ناسراوه و چڕی دانیشتووانه‌كه‌شی، به گوێره‌ی دوایین ئاماری ده‌زگا فه‌رمییه‌كان، نزیكه‌ی 920 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
فۆتۆ: هێرش تاهیر – مه‌راكیش