عه‌قیدێك و دوو پێشمه‌رگه بریندار بوون
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌وه بووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له باشووری شاری كه‌ركووك،ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به پله‌ی عه‌قید و دوو پێشمه‌رگه‌ی دیكه برینداربوون.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك رایگه‌یاند" بۆمبێكی چێنراو له باشووری شاری كه‌ركووك كه له ته‌نیشت رێگادا له نزیك گوندی"عه‌زیزیه" ی سه‌ر به قه‌زای داقووق دانرابووه‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاروانێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیووه‌ته‌وه و عه‌قید"جه‌لال محه‌مه‌د" و دوو پێشمه‌رگه‌ی دیكه له پاسه‌وانه‌كانی بریندار بوون.
پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه" هێزه ئه‌منییه‌كان چوار ده‌وری ئه‌و ناوچه‌یان گرتووه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه و برینداره‌كانیشیان گواستووه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.