ساڵح موسلیم لە رێگەی كوردستان24 وەڵامی توركیا دەداتەوە

"بڕیاری دەستگیركردنم لە دادگایەكی نا ئازادەوە دەرچووە"

K24 – ھەولێر

دوای ئەوەی حكوومەتی توركیا لە دەستگیركردنی بۆ ساڵح موسلیم ھاوسەرۆكی گشتی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) دەركرد، موسلیم لە رێگەی كوردستان24، وەڵامی بڕیارەكەی توركیا دەداتەوە.

ساڵح موسلیم  ھاوسەرۆکی پەیەدە لە لەندنەوە بە کوردستان بیست و چواری راگەیاند: بڕیاری دەستگیرکردنی  لە تورکیا ، لە دادگایەکی نا ئازادەوە دەرچووە و ئێستا تەنیا کەسێک لە تورکیا بە شێوەیەکی دیکتاتۆریانە بڕیار دەدات و راشیگەیاند: ئێمە بەرژەوەندی گەلی خۆمان لە رۆژئاوای کوردستان دەپارێزین. تورکیا دەیەوێت ئاڵۆزی دروست بکات و ھەموو کەسێک دەزانێت کە سەرۆک کۆماری تورکیا چیی دەخوازێت.

دوێنێ حکوومەتی تورکیا بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەیەکی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیای فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی (پەیەدە) دەركرد، ھاوكات حكوومەتی توركیا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ژمارەیەك لە سەركردەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەركردووە.