ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داواكانی خۆپێشاندەران تاوتوێ دەكات
K24 - سلێمانی
بڕیارە لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گفتوگۆ لەسەر داواكانی خۆپێشاندەران بكرێت، كە لە یاداشتیكدا مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لە سلێمانی داوایان كردووە بۆیان بەرزبكرێتەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان.
فەرھاد تۆفیق سەرۆكی فراكسیۆنی ھاوپەیمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی كوردستان24 رایگەیاند: "سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامدەدات، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا داواكانی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی گفتوگۆی لەسەر بكرێت، پێشتر لە یاداشتێكدا داوایان كردووە كە داواكانیان بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەرزبكرێتەوە".
گوتیشی: "داوای سەرەكی خۆپێشاندەران نەھێشتنی سیستمی پاشەكەوتی مووچەیە، ئێمە پێشتر ئەو سیستمەمان رەتكردوەتەوە".