سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: تیرۆركردنی مامۆستا وشیار تیرۆركردنی پێكه‌وه ژیانه
بارزانی به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی كردووه
K24 – هه‌ولێر:
"مه‌سعوود بارزانی"سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی شه‌هیدكردنی دكتۆر "وشیار ئیسماعیل" په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ "سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین" ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌نجامداوه و گوتوویه‌تی،شه‌هیدكردنی مامۆستا وشیار تیرۆركردنی میانڕۆیی و پێكه‌وه ژیانه.
ئه‌مڕۆ ڕۆژی چوارشەممە 23ـی 11ـی 2016 سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كردووه و له باره‌ی تیرۆركردنی ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌وه هاوخه‌می وخۆی ده‌ربڕیوه و سه‌ره‌خۆشی له ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو و خانه‌واده و كەسوكاری شەهید دكتۆر وشیار كردووه.
بارزانی به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و رووداوه تیرۆریستییه‌ی كردووه كه ده‌رحه‌ق به مامۆستا و كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتیمانپه‌روه‌ری شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه و رایگه‌یاندووه" شەهیدكردنی مامۆستا هوشیار شەهیدكردنی دەنگی میانڕۆیی و پێكەوەژیانە.
هەروەها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا گوتوویه‌تی" كە ئەو كردە نامرۆڤانەیە دژی هەموو لایەك و بە تایبەتی دژی خودی من ئەنجام دراوە و ئەمینداری گشتیی یەكگرتوویشی لەوە ئاگادار كردەوه‌ته‌وه كە دەزگا پەیوەندیدارەكانی ڕاسپاردووە بە زووترین كات هۆكار و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسای بكەن.