به ڤیدیۆ... راهێنه‌ری یوڤێنتۆس بۆ كوردستان24 ده‌دوێت
دانی ئالڤێس و ئیبۆرا وڵامی كوردستان24 ده‌ده‌نه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له چامپیۆنز لیگ، یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به یانه‌ی سێڤییای هێنا و یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
دوای یارییه‌كه، ماكسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24،ده‌ڵێت: یارییه‌كی باشمان كرد و شایه‌نی ئه‌و بردنه‌وه‌یه بووین، هه‌رچه‌نده چه‌ند یاریزانێكی سه‌ره‌كیمان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام توانیمان به‌سه‌ر ئاسته‌نگییه‌كان سه‌ر بكه‌وین.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، دانی ئالڤێسی به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی یوڤی گوتی: سێڤییاش تیمێكی زۆر باشن، به ئه‌سته‌م سێ خاڵمان لێ وه‌رگرتن، ده‌توانم بلێم سێڤییای ئێستا زۆر له سێڤییای پێشتر به‌هێزتره.
ئالڤێسی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا ده‌شڵێت: هێشتا پله‌ی یه‌كه‌م یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه سێڤیا و لیۆن ركابه‌ری ئێمه‌ن و هه‌ردوو یانه‌ش ده‌یانه‌وی بچنه قۆناخی داهاتوو، به‌ڵام ده‌بێت چاوه‌رێ بكه‌ین و كۆتایاری له‌ناو یاریگای خۆمان ببه‌ینه‌وه.
ڤیسێنتی ئیبۆرای ناوه‌ڕاستكاری سێڤییاش ره‌خنه له ناوبژیوانی یارییه‌كه ده‌گرێت و ده‌ڵێت: یارییه‌كی باشمان كرد، دۆڕانه‌كه‌ش ته‌نیا نابژیوان لێی به‌رپرسه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانێكی ئێمه‌ی كرده ده‌ره‌وه كه كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌رمان هه‌بوو.