مۆرینهۆ: ته‌نیا به یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی مێسی سه‌رسام
باسی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌كات
خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری پورتوگالی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد باس له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له یۆرۆپا لیگ ده‌كات و ئاماژه به ناوی مێسیش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23 نۆڤێمبه‌ری 2016، مۆرینهۆ له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر فێینۆرد رۆتردام ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێویستیان به 4 خاڵه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌ربخه‌ن.
مۆرینهۆ له باره‌ی ئیبراهیمۆڤیچ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له ئاستی ئیبرا رازییه و ده‌شڵێت: مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت بۆ ساڵێكی دیكه‌ش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیبراهیمۆڤیچ نوێ بكاته‌وه.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا، له باره‌ی ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی مێسی به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، مۆرینهۆ ده‌ڵێت: شوێنی یه‌كه‌م و كۆتایی ئه‌م یاریزانه ته‌نیا بارسێلۆنا، بڕواناكه‌م رۆژێك رۆیشتنی مێسی له بارسێلۆنا رووبدات.
مۆرینهۆ ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی مێسی له‌سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م یاریزانه هه‌موو وه‌رزێك به هه‌مان ئاست دێته‌وه یاریگه‌كان، ئه‌مه‌ش ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه كه من زۆر پێی سه‌رسامم.
مۆرینهۆ له ئێستادا به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی له پرێمه‌ر لیگ و یۆرۆپا لیگ فشارێكی زۆری له‌سه‌ره، مان یونایتد له كۆی 4 یاری له یۆرۆپا لیگ 2 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت، له پرێمه‌ر لیگیش به 19 خاڵ له خانه‌ی حه‌وته‌م دێت و به جیاوازی 9 خاڵ له یانه‌ی چێڵسی پێشه‌نگی خوله‌كه دووره.