حكوومەتی هەرێم تیرۆركردنی د. هۆشیار ئیدانە دەكات
كاردانهوهكانى تيرۆركرانى مامۆستايى ئاينى د. هۆشيار ئيسماعيل بهردهوامن
K24 – ههولێر:
كاردانهوهكانى تيرۆركرانى مامۆستايى ئاينى د. هۆشيار ئيسماعيل بهردهوامن و له پهيامێكدا حكومهتى ههرێم رايگهياند، دەزگا پەیوەندیدارەكان راسپێردراون بەزووترین كات تاوانباران دەستگیر بكەن و رادەستی یاسایان بكەن.
له پهيامهكهى حكومهتدا هاتووه: حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەم تاوانە بە كارێكی ترسنۆكانە دەزانێت كە مەبەست لێی درزخستنە نێو كۆمەڵگەی هەرێمی كوردستانە.
دەقی پەیامەكە
تیرۆركردنی د. هۆشیار ئیسماعیل كەسایەتیی ئاینیی و وتارخوێنی مزگەوتی عومەر بندیان لە شاری هەولێر ئیدانە دەكەین كە شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە لە ماڵەكەیدا بریندار كرا و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا. حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەم تاوانە بە كارێكی ترسنۆكانە دەزانێت كە مەبەست لێی درزخستنە نێو كۆمەڵگەی هەرێمی كوردستانە.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدا سەرەخۆشی لە خۆی و كەس و كاری د. هۆشیار ئیسماعیل و هاوڕێ و هاوەڵانی دەكات، هەروەها داوا لە یەزدانی مەزن دەكات سەبر و ئارامی بە كەسوكاری ببەخشێت. حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەزگا ئەمنی و پەیوەندیدارەكانی ڕاسپاردووە بە زووترین كات تاوانبارانی ئەو كارە قێزەونە بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسایان بكات تاكو بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان
23-11-2016