ئه‌گه‌ر به نیازی هاوسه‌رگیریت له‌م 10 هه‌ڵه‌یه دووربكه‌وه
هاوسه‌رگیری ته‌نها له پێناو خۆشه‌ویستیدا نییه و مه‌رج نییه كه‌سه‌كان بگۆڕێت
K24 - هه‌ولێر:
ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری راسته ته‌نها یه‌ك رۆژه، به‌ڵام ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و رۆژه كاتێك زۆری ده‌وێت، ره‌نگه ساڵێك زیاتر بخایه‌نێت، یه‌كێك له كۆسپه دیاره‌كان كه دێته به‌رده‌م گه‌نجان، دیاریكردنی كه‌سێكی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات، به‌و پێیه‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری، په‌یوه‌ندییه‌كی درێژخانه‌یه، ره‌نگه نیو سه‌ده، یان زیاتر بخایه‌نێت.
به گوێره‌ی به‌كارهێنه‌رانی سایتی ریددیت، گه‌نجان له كاتی ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ هاوسه‌رگیری، ئه‌م 10 هه‌ڵه‌یه ده‌كه‌ن.
گۆڕانكاری له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات
زۆرێك له گه‌نجان پێیانوایه، به تێپه‌ڕبوونی كات له دوای هاوسه‌رگیری، ده‌توانن سرووشتی هاوسه‌ره‌كانییان بگۆڕن، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێك بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه پێچه‌وانه‌یه.
قه‌یرانێكه و تێده‌په‌ڕێت
زۆربه‌ی گه‌نجان به‌ر له هاوسه‌رگیری، وا وه‌سفی سرووشت و ده‌روونی خۆیان ده‌كه‌ن، كه قه‌یرانێكی كاتییه و تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام دوای هاوسه‌رگیری ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه سرووشتی راسته‌قینه‌ی خۆیان بووه نه‌ك شتێكی كاتی بووبێت.
ترسی له ته‌نیایی
زۆرێك له‌وانه‌ی هاوسه‌رگیریان كردووه، وایانداناوه له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا بژین، ئه‌گه‌رچی كه‌سێكی باشیش نه‌بێت، باشتره له‌وه‌ی له ته‌نها و به دابڕاوی بژین، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
رووخسار خه‌ڵه‌تێنه‌ره
هه‌ندێك كه‌س له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رانییان، گرنگی زیاتر به جوانی رووخسار و زیره‌كی ده‌ده‌ن، له بری ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی تێكه‌ڵاو و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵبژێرن.
هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تییه‌كی جیاواز
به‌شێك له‌وانه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، واده‌زانن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه له‌و جیاواز بێت، كارێكی ئه‌رێنییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه ماوه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه دوورودرێژ نابێت، چونكه هاوبه‌شی ژیان، ده‌بێت كۆمه‌ڵێك شتی هاوبه‌شییان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا كۆیان بكاته‌وه.
خاوه‌ن پیشه
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌وه‌یه كه‌سێك له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌كه‌ی هه‌ڵبژێرین، وه‌كو پزیشك، پارێزه‌ر یاخود مامۆستا، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له كه‌سایه‌تی و سرووشتی كه‌سه‌كه له‌پێشتر دانرابێت.
شاردنه‌وه‌ی هه‌ست و سۆز
هه‌ندێك له هاوسه‌ران هه‌ست و سۆزی راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌شارنه‌وه، به‌ڵام به ده‌ركه‌وتنی هه‌ستوسۆزی راسته‌قنه‌یان، كێشه‌كانییان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی ژیانییاندا ده‌ستپێده‌كات.
رێككه‌وتن له‌سه‌ر منداڵ
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌ی نێوان هاوسه‌ران، منداڵه، شاره‌زایان ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌ر له هاوسه‌رگیری، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رێكبكه‌ون.
دواخستنی خۆشه‌ویستی
دوخاستنی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی به‌ر له هاوسه‌رگیری، گه‌وره‌ترین كێشه‌یه، ئه‌گه‌ر ئاڵوگۆڕی هه‌ستوسۆزی خۆشه‌ویستی نه‌بێت، ئه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان زۆر ناخایه‌نێت.
ته‌نها له‌به‌ر خۆشه‌ویستی نییه
راسته خۆشه‌ویستی، یه‌كێكه له پێویستییه‌كانی په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری، به‌ڵام هاوسه‌رگیری زۆر له بابه‌ته رۆمانسییه‌كان گه‌وره‌تره، چونكه دامه‌زراوه‌ی خێزان، له‌سه‌ر رێكخستنی خێزان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژانه و بابه‌ته ماددییه‌كان به‌نده.