به ڤیدیۆ.. به چه‌كوش و ساتۆر سه‌ری خه‌ڵك ده‌تاشێ
سه‌رتاشێكی جیاواز
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رتاشێكی مه‌غریبی، پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی سه‌رتاشه‌كانی دنیا، به چه‌كوش و ساتۆر سه‌ری ئه‌و كه‌سانه چاك ده‌كات، كه ده‌چنه لای، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌دا، نووسیویانه: "دوایین مۆدێلی سه‌رتاشین له مه‌غریب".