فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى حه‌فتا: پشتيوانى پهيامهكهى بارزانى ده‌كه‌ين
له راگه‌يه‌ندراوێكدا پشتيوانى خۆى بۆ پهيامهكهى سه‌رۆك بارزانى ده‌رده‌بڕێت
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى حه‌فتاى پێشمه‌رگه، له راگه‌يه‌ندراوێكدا پشتيوانى خۆى بۆ پهيامهكهى سه‌رۆك بارزانى ده‌رده‌بڕێت و داوا ده‌كات هه‌مووان كار بۆ پشتيوانيكردن و سه‌رخستنى ئه‌و پهيامه بكه‌ن.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه، له باره‌ى پهيامهكهى سه‌رۆك بارزانييه‌وه هاتووه: ده‌ستپێشخه‌رييه‌كه‌ى رێزدار مه‌سعود بارزانى به بۆنه‌يه‌ك ده‌زانين بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ديالۆگى كوردانه و له‌خۆبووردوانه له پێناوى يهكخستنهوهى ناو ماڵى كورد و به‌هێزكردنى به‌ره‌ى ناوخۆى كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى ههلو مه‌رجه‌كه و به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتنى زياتر.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌وه‌ش به كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و شهفافكردنى داهاتى كوردستان و دابينكردنى بژێوى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستايان و گه‌شه‌پێدانى سێكته‌ره‌كانى كاره‌با و ئاو و بواره‌كانى تر‌ى خزمه‌تگوزارى ده‌بێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: داوا له كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك و كه‌سوكارى شه‌هيدان و توێژه‌كان ده‌كه‌ين، كه ببنه هێزى فشار بۆ سه‌ر لايه‌نه‌كان به به گيانى لێبوردنه‌وه و يه‌كتر قبوڵكردنهوه ده‌ست له‌ناو ده‌ست ريزه‌كانيان يهكبخهن و كۆتايى به مه‌ينه‌تييه‌كانى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان بهێنن.
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا فه‌رمانده‌يى سه‌ر به هێزه‌كانى حه‌فتا جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پشتيوانى پهيامهكه ده‌كه‌ن و تێيدا هاتووه: ئێمه له هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان پشتيوانى هه‌موو هه‌وڵێكى دڵسۆزان و خه‌مخۆرانى گه‌لى كورد و خاكى كوردستانيين.